بابه‌تی تایوان هه‌میشه سه‌رنجی جیهانی راكێشاوه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به دڵنیاییه‌وه لەباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یان بیستووه. له‌وه‌یه بپرسین، ئایا تایوان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه؟ بۆچی تایوانی چین و خاكی سه‌ره‌كی چین زۆر له‌مێژه له‌یه‌ك دابڕێندراون له كاتێكدا هه‌مان دابونه‌ریت و كولتوور و زمانیان هه‌یه؟ چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان تایوان كه ناسراوه به (كۆماری چین) و كۆماری چینی میللی كه له‌سه‌ر ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه؟ ئایا هیچ بنه‌مایه‌كی مانادار و یاسایی بۆ سه‌ربه‌خۆیی تایوان هه‌یه؟ سیاسه‌تی حكومه‌تی چینی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی تایوان چییه؟ من پێمخۆشه چه‌ند بابه‌تێك روونبكه‌مه‌وه له رێگای ئه‌م نووسراوەوە.
تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین
دوورگه‌ی تایوان، ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر كه‌ناری باشووری رۆژئاوای خاكی سه‌ره‌كی چین، گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی چینه و یه‌كه‌یه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ چین پێكده‌هێنێت. تایوان هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه سه‌ر به چین بووه. له سه‌ده‌ی سێیه‌می زایینی، چه‌ندین خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌ك له‌دوای یه‌ك سوودیان له دوورگه‌ی تایوان بینیوه و ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووە‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندنی چه‌ندین یه‌كه‌ی ئیداری و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری چالاكیان له‌و ناوچه‌یه هه‌بووه. له 1727، خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری چینگ (تایوان)ی كرد به ناوی فه‌رمی دوورگه‌كه.
تایوان به درێژایی مێژوو به‌ده‌ست چه‌ندین هێرشی داگیركاری ناڵاندوویه‌تی. چینییه‌كان له هه‌ردوو لای ده‌ربه‌ندی تایوان ململانێیه‌كی دوورودرێژ و به‌رده‌وامیان هه‌بووه دژ به داگیركاری بیانییه‌كان. بۆ نموونه، له 1624 و 1626 داگیركه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كان و ئیسپانییه‌كان تایوانیان داگیركرد. له 1661، پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی چینی ژەنه‌ڕاڵ ژێنگ چینگگۆنگ ڕابه‌رایه‌تی گه‌شتێكی كرد بۆ تایوان و هه‌موو داگیركه‌ره‌كانی له چه‌ند ساڵی دواییدا ده‌ركرد. ژاپۆن له ساڵی 1894 جه‌نگێكی تووندوتیژی هەڵگیرساند و خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری چینگی رووخاند و زۆری لێ‌كردن بۆ واژۆكردنی رێكه‌وتننامه‌ی شیمۆنۆسكی، و ده‌ستبه‌رداربوون و پێدانی تایوان به ژاپۆن، به‌ڵام هاونیشتمانیانی تایوان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانیان نه‌بوون له ماوه‌ی داگیركردنی ژاپۆنییەکان.
له ساڵی 1937، گه‌لی چینی خۆی خسته نێو جه‌نگی به‌ره‌نگاری دژ به داگیركارانی ژاپۆنی. له راگه‌یاندنی جه‌نگ دژ به ژاپۆن، حكومه‌تی چینی له راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌رچی په‌یماننامه و به‌ڵێننامه و رێكه‌وتنامه هه‌یه له‌گه‌ڵ ژاپۆن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و له‌نێوانیان په‌یماننامه‌ی شیمۆنۆسكی.
راگه‌یێندراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه چین هه‌ریه‌ك له تایوان، په‌نهو و چوار هه‌رێمه‌كه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه. له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، چین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی سۆڤیێت، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و چه‌ندین وڵاتی دیکە هاوپه‌یمانییه‌كیان پێكهێنا دژ به ده‌سه‌ڵاتی فاشیزم. ده‌قی راگه‌یێندراوی كایڕۆ له‌لایه‌ن چین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا له ساڵی 1943 بریتی‌بوو له (هه‌ر زه‌وییه‌ك كه له‌لایه‌ن ژاپۆنەوە دزرابوو له چین وه‌ك مه‌نشوریا، فۆرمۆسا یاخود تایوان، پێسكادۆریس یاخود په‌نهو ده‌بێت بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ چین). دوای جه‌نگێكی ماندوكەر دژ به داگیركه‌رانی یابانی، گه‌لی چینی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا و له ساڵی 1945 هه‌رێمی تایوانی گه‌ڕانده‌وه بۆ چین.
ئه‌مه راستی مێژووی بەکارهێنانی تایوان بوو وه‌كو زۆر به‌شی دیکەی چین و جێگیركردنی له‌لایه‌ن گه‌لی چینی له كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازاری بینیبێت به‌ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه، به‌ڵام زوو گه‌ڕایه‌وه بۆ نیشتمانی دایك. كۆمه‌ڵگەی تایوانی له دابونه‌ریت و كولتووری چینی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌مه ته‌نانه‌ت له‌و نیو سه‌ده‌یه‌ش نه‌گۆڕاوه که له‌لایه‌ن ژاپۆنەوە داگیركرا. به‌بێ هیچ گومانێك تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌تی تایوان سیاسه‌تی حكومه‌تی چینی
تایوان هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه به‌شێك بووه له چین و له‌دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ چین، بۆیه هیچ گومانێك له یاسا و مێژوو نییه. كه‌وایه بۆچی دووباره بابه‌تی تایوان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و بووه هۆی دابڕانی تایوان له نیشتمانی دایك بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له جه‌نگی ناوخۆیی نێوان حیزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی (KMT) و حیزبی شیوعی چینی (CCP) له سێبه‌ری ( جه‌نگی سارد) ده‌دۆزینه‌وه.
بابه‌تی تایوان میراتێكه كه له جه‌نگی ناوخۆیی چینه‌وه به‌جێماوه، كه تایبه‌ته به كاروباری ناوخۆیی چین. به‌ڵام، زۆری ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بووه هۆی خراپكردنی بارودۆخی جیابوونه‌وه‌ی تایوان له ژێر سێبه‌ری (جه‌نگی سارد). له میانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه داگیركه‌ره‌كانی ژاپۆن (1937-1945)، حیزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی و حیزبی شیوعی چینی هاوئاهه‌نگی یه‌كدییان كرد بۆ پێكهێنانی هێڵێكی پێشه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو دژ به داگیركه‌رانی ژاپۆنی. دوای سه‌ركه‌وتن له‌و جه‌نگه، حیزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی جه‌نگێكی ناوخۆیی راگه‌یاند له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری خۆی له ناوچه‌كه.
رابه‌ری حیزبی شیوعی به‌ڕێز ما‌و زیدۆنگ، رابه‌رایه‌تی گه‌لی چینی كرد بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی رزگاری بۆ زیاتر له سێ ساڵ، و رژێمی كۆماری چینی رووخاند كه له‌لایه‌ن حیزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی به‌ڕێوه‌ده‌بردرا و له 1ی تشرینی یه‌كه‌می 1949 كۆماری چینی میللی دامه‌زراند. پاشماوه‌ی حیزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی گه‌ڕانه‌وه تایوان. له‌و كاته‌وه، حكومه‌تی كۆماری چینی میللی بوو به تاكه حكومه‌تی یاسایی چین، به‌م شێوه‌یه‌ش كۆتاییان به ره‌وشی مێژووی (كۆماری چینی) هێنا.
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی حیزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ تایوان، سه‌ڕه‌ڕای به‌رده‌وامبوونی له به‌كارهێنانی سیسته‌می ( كۆماری چین)، به‌ڵام زۆر له مێژ بوو مافی پیاده‌كردنی سالاری ده‌وڵه‌تی له بری چین له‌ده‌ستدابوو. له ڕاستیدا، هه‌میشه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكی ناوخۆیی له خاكی چین مایه‌وه.
له‌ژێر سێبه‌ری ( جه‌نگی سارد) دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی دوورخستنه و له‌خۆگرتنی دژ به كۆماری چینی میللی تازه له‌دایكبووی کرد. جگه له‌مه‌ش، ده‌ستتێوه‌ردانێكی چه‌كداری له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و تایوان کرد له كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته كاروباری ناوخۆیی چین بوو و مافی ده‌ستتێوه‌ردانی نه‌بوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گرژانه‌ی دوورودرێژ له دوورگه‌ی تایوان.
شایه‌نی باسه كه 30 بۆ 40 ساڵ دوای 1949، و هه‌رچه‌نده حیزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی له تایوان دانی به ده‌سه‌ڵاتی یاسایی كۆماری چینی میللی وه‌كو نوێنه‌ری هه‌موو چین دانه‌نا، سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایوان به‌شێكه له چین و چین یه‌كه و به‌ش به‌ش ناكرێت، و دژی (دوو ده‌وڵه‌تی چین) و (سه‌ربه‌خۆیی تایوان) وه‌ستانه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له دێر زه‌مانه‌وه تێگه‌شتن و هاوڕایی له نێو هه‌موو چینییه‌كان هه‌بووه له هه‌ردوو لای دوورگه‌ی تایوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرینگه كه چین ته‌نیا یه‌كه و تایوان به‌شێكه له‌و خاكه.
له 1970كانه‌وه حكومه‌تی چینی په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی دووباره یه‌كخستنی ئاشتیانه و (یه‌ك وڵات و دوو سیسته‌م)ی كردووه. خاڵه گرینگه‌كانی ئه‌م بنه‌مایه بریتییه له : (1) یه‌ك چین. ته‌نها یه‌ك چین له جیهاندا هه‌یه، و تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین. ئه‌مه مه‌رجی سه‌ره‌كیه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌تی تایوان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه. (2) به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له‌نێوان دوو سیسته‌مدا. له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك چین، ده‌كرێت هاوبه‌شیكردنی چین و سه‌رمایه‌داری تایوان به‌یه‌كه‌وه گه‌شه‌بكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
پله‌یه‌كی باڵا له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. دوای دووباره یه‌كخستنه‌وه، تایوان ده‌بێت به هه‌رێمێكی ئیداری تایبه‌ت. له هه‌موو هه‌رێم و ناوچه‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه به پێدانی پله‌یه‌كی باڵای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. خۆی هه‌موو كاروباره‌كانی حیزبی، سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و دارایی به‌ڕێوه ده‌بات. (4) دانوستانی ئاشتی. خه‌ڵكی هه‌ردوو لای دوورگه‌كه چینین. حكومه‌تی چینی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ دووباره یه‌كخستنه‌وه‌یه‌كی ئاشتیانه، به‌ڵام له‌كاتی ناچاریدا ده‌كرێت په‌نا ببات بۆ به‌كارهێنانی هێز. ئامانجی رێكاره سه‌ربازییه‌كان كه‌سه جوداخوازه ناوخۆییه‌كان و ئه‌و هێزه ده‌ره‌كیانه‌ن كه ده‌ست له كاروباریان وه‌رده‌ده‌ن، نه‌وه‌كو هاونیشتیمانیانی ئاسایی تایوان.
3- بنه‌مای (یه‌ك چین) هاوده‌نگی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه.
له 1971، ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 26 ه‌مین دانیشتنی‌دا پشتی به‌ست به بڕیاری ژماره 2758 كه هه‌موو مافه یاساییه‌كانی چینی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌ڕانده‌وه بۆ كۆماری چینی میللی و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی تایوان ناسراو به كۆماری چین. له ساڵی 1979، چین و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسییان پێكهێنا.
هه‌ردوو لایه‌ن سێ راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شیان ده‌ركرد له ساڵه‌كانی 1972،1978، و 1982 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دان به حكومه‌تی كۆماری چینی میللی‌دا ده‌نێت وه‌كو تاكه حكومه‌تی یاسایی چین... هه‌روه‌ها دان به هه‌ڵوێستی چیندا ده‌نێت به‌وه‌ی كه ته‌نیا یه‌ك چین هه‌یه و تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین)، (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ورده ورده ده‌ستده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان، به‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك ، بابه‌ته‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ده‌رئه‌نجام ).
تاوه‌كو ئێستا 180 وڵات په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیان له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی دامه‌زراندووه. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه (ته‌نیا یه‌ك چین له جیهان هه‌یه، و حكومه‌تی كۆماری چینی میللی كه تاكه حكومه‌تی یاساییه نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی چین ده‌كات ، و تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له خاكی چین).
تاوه‌كو ئیستا ته‌نیا 15 وڵات په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیان له‌گه‌ڵ تایوان یاخود ( كۆماری چین ) ماوه، و ئه‌م ژماره‌یه ڕوو له دابه‌زینه. له ئه‌یلولی 2019، چین و دوورگه‌ی سلێمان به فه‌رمی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسییان دامه‌زراند. سه‌رۆك وه‌زیرانی دوورگه‌ی سلێمان به‌ڕێز ماناسیه سوگاڤێری گوتی : (دوورگه‌ی سلێمان دان به بنه‌مای یه‌ك چیندا ده‌نێت، وه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی بونیادده‌نێت، و پاڵپشتیكردنی لایه‌نه راسته‌كه‌ی مێژوو هه‌ڵده‌بژێرێت كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌ڵیانبژاردووه).
ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات كه بنه‌مای ( یه‌ك چین) ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی هاوده‌نگی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه، كه هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌كه بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی نێوان چین و وڵاتانی دیکە. بابه‌تی تایوان پابه‌نده به به‌رژه‌وه‌ندییه گرینگه‌كانی چین و ته‌نیا و ته‌نیا كاروباری ناوخۆیی چینه، كه ڕێگه به هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی نادات.
هه‌ر له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ته‌كان (1980-1990) هه‌ردوو لای دوورگه‌ی تایوان گه‌یشتن به زنجیره‌یه‌ك له كارلێكی باش و له كۆتاییدا گه‌یشتن به (هاوده‌نگی 1992) كه ده‌ڵێت: (هه‌ردوو لای دوورگه‌كه پابه‌ند ده‌بن به بنه‌مای یه‌ك چین و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی). به‌ڵام، چه‌ند جوداخوازێكی ناوخۆیی له تایوان چه‌ند بیردۆزێكی جیاوازیان هێنایه كایه‌وه وه‌كو (دوده‌وڵه‌ت) ،(دوو حكومه‌ت)،( دانپێدانانی دووانه)،(دوو قه‌واره‌ی سیاسی یه‌كسان).
له‌گه‌ڵ چوونه نێو سه‌ده‌ی 21، به تایبه‌ت دوای گه‌یشتنی حیزبی دیموكراسی پێشكه‌وتووخواز به ده‌سه‌ڵات، ده‌ستیانكرد به باگێشته‌ی كراوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی تایوان، و هاندانی ( دیبلۆماسی پراگماتیك) بۆ فراوانكردنی ناسراو به ( ناوچه‌ی ژیانی نێوده‌وڵه‌تی). كڕۆكی ئه‌مه بریتییه له دروستكردنی ( دوو چین) یاخود ( یه‌ك چین، یه‌ك تایوان). ئه‌م هه‌ڵوێسته جوداخوازییه بێمانایه و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی خه‌ڵكی هه‌ردوولا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی چین و تایوان. گرینگ نییه به‌رپرسانی حیزبی دیموكراسی پێشكه‌وتووخواز چ جۆره یاری و فێڵێك ده‌كه‌ن، ناتوانن ئه‌و راستییه بگۆڕن كه تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له خاكی چین.
(سه‌ربه‌خۆیی تایوان واتا جه‌نگ، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشتی بوونی نابێت ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه هه‌بێت). ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تن به به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی چینی، گه‌لی چین هه‌رگیز دوودڵ نه‌بووه. به درێژایی مێژوو، نه‌ته‌وه‌ی چینی گه‌واهی گۆڕانی زۆر له خانه‌واده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، گۆڕانی حكومه‌ت، و ڕژێمه جوداخوازه ناوخۆییه‌كان، و داگیركه‌رانی بیانی داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌میشه یه‌كگرتوویی تاكه ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی مێژووی چین بووه.
له دوای هه‌موو جیاكارییه‌ك، وڵاته‌كه به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یه‌كیگرتووه‌ته‌وه. دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ی چین رێگه به هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نادات كه ده‌ستێوه‌ردان بكات، و هیچ شه‌پۆلێكی پێچه‌وانه ناتوانێت دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ی چین بووه‌ستێنێت.
كۆنسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌ولێر
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ