(ئا) (كۆ)

24-02-2020
گۆران محەممەد
A+ A-
 
لە یەكەمین ژمارەی رووداودا بەم دێڕەی سالم نووسیبووم:
 
بە حەیا بێرە حزوور و بە ئەدەب سوجدە بەرە
خەڵوەتی دولبەرە سالم ئێرە مەیخانە نییە
 
ئاخر ئەو كاتە، تازەكی هەفتەنامەی میدیامان بەجێهێشتبوو، تازەكی رووداومان دەستپێكردبوو. ئەمڕۆ بە یادی یەكەم وتار، دوا وتار دەنووسم. تۆزقاڵێك قورسە بە 300 وشە تەمەنێك باس بكەیت، خۆ ئێستا ناتوانم بزانم سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین چۆن دواژمارە بۆ چاپ دەنێرن.
 
ئاخر سەرنووسەر سەلامێكە خۆش زەلام، كێ خوا دەیداتێ بەڕێوەبەری نووسینی ساڵحی هەبێ؟ 
 
ئێوە گەلێكی زێدە بەڕێزن فەقە نەخوێندەوار. ئێوە، وەك هەموو خەڵكی دیكە شایەنی هەموو خزمەتگوزارییەكن، خوا شایەتە ئێوە شایەنی دەوڵەتیشن وەك میللەتی دیكە، فەقە چی بكەم؟ دەستی شكاوم، درۆم پێناكرێ، لەناو ئێمەوماناندا، ئەها هەندێ كەس لەم فەیسومەیسبووكە دەنووسن پۆستی كاتی، لەوە دەچێ ئێمەش میللەتێك بین كاتی، ئاخر كە خەباتمان كاتیی بێ، كە زمان و رێنووسمان كاتیی بێ، كە سەرۆك و سەركردە كاتیی بێ، كە فشەیەكڕیزی و فشەكوردپەروەری و فشەخۆشباوەڕییمان كاتیی بێ، كەواتە چی دەبێ؟ چ دەقەومێ ئەگەر هەفتەنامەی رووداویش كاتیی بێ؟
 
تەماشا بكەن، چانسی رۆژنامەیەكی باش، لە سەرجەم وەزارەتەكانی پلاندانان باشتر نابێ. ئاخر توو شەرەفتان كامتان لە نەوەتوو یەكەوە ناوی یەك وەزیری پلاندانان دەزانن؟ لێرە چونكە كەس بە كەس نییە بۆیە خۆشە. تۆ تەماشا، كەس لە پارتی گۆڕانخوازتر نییە، كەسیش لە گۆڕان كۆنەخوازتر نییە، ئەها كەس لە یەكێتی بنەماڵەتر نییە؟ خاڵە ئاكۆ گیان، ئێمەی بە رووداوژیاو، گلەیی ناكەین كە دەڵێی (ئا) (كۆ)یكەنەوە. ئەوە دامانخست.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نەزەند بەگیخانی، مامۆستای زانکۆ، سیانسپۆ - پاریس

پیاوانی مەزهەب و یاسا

ترسناکترین بڕگەی پڕۆژەیاسای باری کەسی بڕگەی 50ـیە کە تایبەتە بە هاوسەرگیریی منداڵان. ئەو بڕگەیە ماف دەداتە باوک و باپیر کچەکانیان لە تەمەنی ساواییەوە بەشوو بدەن و شەرعییەت بەوە دەدات لە تەمەنی 9 ساڵیدا جەستە و ئەندامی زاوزێی کچ، لەبارە بۆ سێکس و زاوزێ. ئەم بڕگەیە کوڕیش دەگرێتەوە