دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ
توركیای نوێ وه‌ک منداڵێكی نابه‌كام له منداڵدانی ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كه‌وه دروست بوو. به سه‌ره‌تایه‌كی پڕ له قه‌یران و كێشه‌ی ئاڵۆزه‌وه بووه میراتگری خه‌لافه‌تێكی تێكشكاو، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌شبوونی جیهان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا و به‌رپابوونی جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ی جیهان، پێگه جوگرافییه‌كه‌ی توركیا بایه‌خێكی زۆری بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه له‌ڕ و لاوازه په‌یداكرد.
حوكمڕانانی ئه‌وكاته‌ی توركیا هه‌ر زوو له بایه‌خی پێگه‌ی جوگرافیای وڵاته‌كه‌یان گه‌یشتن و ژیرانه ناكۆكی و ململانێكانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیان قۆسته‌وه و دوای سێ ساڵ له دروستبوونی (ناتۆ)، بوونه ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه سیاسی و سه‌ربازییه‌ی رۆژئاوا. به‌درێژایی حه‌وت ده‌یه‌ی رابردووی ئه‌ندامێتییان له ناتۆ، له رووی خۆپڕچه‌ككردن و گه‌شه‌پێدانی توانای سه‌ربازی و پیشه‌سازیی سه‌ربازییه‌وه سوودێكی زۆریان له ناتۆ بینیووه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌ندامێتی له ناتۆ، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك و له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجدا رۆڵی نوێنه‌رایه‌تیی ناتۆی گێڕاوه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش پێگه‌یه‌كی به‌هێزتری پێبه‌خشیوه و پێگه‌ی جه‌مسه‌رێكی هه‌رێمایه‌تی داوه‌تێ. له رووی دیپلۆماسیشه‌وه توركیا سوودی زۆری له‌و ئه‌ندامێتییه‌ی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی بینیووه. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر بۆ توركیا ئه‌وه‌یه به‌هۆی ناتۆوه خه‌سڵه‌تی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له‌پێشچاوی جیهان گۆڕیووه بۆ شه‌ڕی تیرۆر. له‌كاتێكدا كێشه‌كه پرسی ماف و ئازادی میلله‌تێكی خاك داگیركراوه. به‌هۆی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه جیهانی رۆژئاواش كه پڕوپاگه‌نده‌ی دیموكراسی و ئازادی گه‌لان و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاوی خۆیان له ئاستی ئه‌و زوڵم و سته‌مكارییه‌ی توركیا داخستووه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و سووده زۆر و له ژماره نه‌هاتووانه‌ی توركیا له ناتۆ، ناتۆ سوودێكی ئه‌وتۆی له توركیا وه‌رنه‌گرتووه. به‌تایبه‌تی له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤێت و كۆتایی جه‌نگی سارده‌وه، هیچ خزمه‌تێكی به ناتۆ نه‌كردووه. ته‌نانه‌ت له‌و رووداو و پێشهاتانه‌شدا كه وه‌ك شه‌ڕی ناتۆ له ناوچه‌كه به‌رپابوون، توركیا رۆڵی تێیاندا نه‌گێڕاوه.
نه له جه‌نگی هاوپه‌یمانه‌كان دژ به عێراق بۆ ده‌ركردنی له كوێت له ساڵی 1991، نه له شه‌ڕی هاوپه‌یمانان دژ به رژێمی تاڵیبان له ئه‌فغانستان له 2001، نه له شه‌ڕی هاوپه‌یمانان له روخانی رژێمی به‌عس له عێراق له 2003. ئه‌م سێ رووداوه راسته‌وخۆ وه‌ك جه‌نگی ئه‌ندامانی ناتۆ وابوون، به‌ڵام توركیا له هیچ كامیاندا به‌شداریی سه‌ربازی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت رێگه‌ی نه‌دا خاكی وڵاته‌كه‌شی به‌كاربه‌رن دژ به عێراق.
له‌م ساڵانه‌ی دواتریشدا سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش له نزیكترین ده‌روازه‌ی جه‌سته‌ی توركیاوه كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی وێناكرا. توركیا رۆڵی نه‌بوو له‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی دژ به داعش دروست بوو، له كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامانی ناتۆ له‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌شداربوون. توركیا ته‌نها خۆی پڕوپاگه‌ندانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌شداریی شه‌ڕی دژی داعشی كردووه، ئه‌گینا هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام قسه‌ی جیاوازتریان هه‌یه.
له‌ڕووی كردارییه‌وه توركیا پابهندێتییهكی ئه‌وتۆی به ناتۆوه نه‌ماوه. تاكه شتێك رایه‌ڵه‌ی پێكهوهبهستنهكهی هێشتووەته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ك توركیا ده‌یه‌وێ ده‌ستكه‌وته‌كانی كه به‌هۆی ناتۆوه بۆی ده‌سته‌به‌ر بووه، وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خولێكی دیكه‌ی ناكۆكی و ململانێ له نێوان ناتۆ و رووسیا، ناتۆ و چینه‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا ناخوازن توركیا بكه‌وێته به‌ره‌ی رووسیا و چینه‌وه. تا ئێستاش ته‌نها ئه‌وه توركیای له ناتۆ هێشتووەته‌وه.
سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان له سێ بۆ چوار ساڵی رابردوو، یاریكردنهكانی له‌نێوان ناتۆ و رووسیا، به‌تایبه‌تیش دوای كڕینی سیستمی مووشه‌كی ئێس 400ی رووسی، مانایه‌كی بۆ ئه‌ندامێتی توركیا له ناتۆ نه‌هێشتووەته‌وه. ئه‌وه‌ی هۆكار بوو كه ناتۆ بڕیار له ده‌ركردنی توركیا نه‌دات دوای ئه‌و سه‌رپێچییانه له پره‌نسیپ و ئامانجه‌كانی ناتۆ، چاوه‌ڕوانی وڵاتانی رۆژئاوا بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا له ئایاری 2023.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون به‌هۆی داته‌پینی دۆخی ئابووریی توركیا و ئینشیقاقی ناوخۆی حیزبی ئاكپارتی و جیابوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حیزبه، دابه‌زینی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌ردۆغان و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له ناوچه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، له هه‌ڵبژاردن بكه‌وێت، چونكه وڵاتانی رۆژئاوا هێشتا هیچ به‌دیلێكیان بۆ پێگه‌ی جوگرافی توركیا نییه، ده‌خوازن ئه‌ردۆغان بڕوات و توركیایان له ده‌ست نه‌چێت. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌ركردایه‌تی ناتۆ ده‌خاته به‌رده‌م حوكمی بڕیاری ده‌ركردنی توركیاوه له ناتۆ.
هه‌رچه‌نده له‌خولی یه‌كه‌مدا هیچ كام له به‌ربژێره‌كان نه‌یانتوانی رێژه‌ی 50+1 به‌ده‌ستبهێنن و ببنه سه‌رۆككۆماری توركیا، به‌ڵام به‌پێی ئاماژه‌كان جارێكی دیكه ئه‌ردۆغان شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له كۆشك بمێنێته‌وه. به‌وه‌ش ئه‌ردۆغان ده‌ستكراوه‌تر ده‌بێت له ئیداره‌دانی ئه‌و گۆڕانكارییانه له سیاسه‌تی تازه‌ی توركیا به رووی چین و رووسیادا، چونكه پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌ردۆغانیش به هه‌ستیارییه‌وه ئیداره‌ی ئه‌و ستراتیژه نوێیه‌ی ده‌دا. به‌ڵام به ده‌رچوونه‌وه‌ی بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ترسی له‌ده‌ستدانی كورسی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نامێنێت. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتووی نزیكدا په‌یوه‌ندی توركیا و چین و رووسیا، له په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوورییه‌وه بچێته قۆناخی په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازیشه‌وه.
به‌مه‌ش هیچ رێگایه‌ك له به‌رده‌م ناتۆدا نامێنێته‌وه جگه له خستنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌و هاوپه‌یمانێتییه سیاسی و سه‌ربازییه‌ی كه 70 ساڵه توركیا بێئه‌وه‌ی هیچ ببه‌خشێت، به‌هۆی پێگه جوگرافییه‌كه‌یه‌وه له‌به‌ری ده‌چنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ كوردیش وه‌ك پێشهات له ده‌رچوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و له ئه‌گه‌ری خستنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ناتۆ چاوه‌ڕوان كراوه ئه‌وه‌یه، كه له‌ناوخۆی توركیا پێده‌چێت سته‌مكاری به‌رانبه‌ر به كورد زیاتربێت، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر ببێته‌وه به سه‌رۆك، به هێز و پشتیوانی توركه فاشیست و ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان له كۆشك ده‌مێنێته‌وه. هیچ شاراوه‌ییه‌ك له‌وه‌شدا نییه ئه‌وان بوونی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به مه‌ترسی ستراتیژی ده‌بینن و هه‌رچیان پێبكرێت بۆ لاوازكردن و سڕینه‌وه‌ی درێخی ناكه‌ن. بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه كورد بكه‌وێته‌وه به‌ر خولێكی دیكه‌ی ده‌ورانی نكوڵیكردن. هه‌روه‌ها ئۆپەراسیۆنەکانی توركیا به‌رانبه‌ر به رۆژئاوای كوردستان و باشوور زیاتر په‌ره ده‌سێنن. چاوه‌ڕوانكراوه هاوپه‌یمانێتی هه‌رێمایه‌تی دژ به كورد له‌نێوان توركیا و ئێران بێته ئاراوه بۆ له‌باربردنی هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ كورد دروستبێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا و له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی توركیا له ناتۆ، ده‌رگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بۆ كێشه‌ی كورد ده‌كرێته‌وه. ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژئاوا كه پێشتر بۆ موراعاتی توركیا و له‌ژێر كاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه سیاسی و هاوپه‌یمانێتییه سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا، چاویان له ئاستی تاوان و سته‌می توركیا به‌رانبه‌ر به كورد داخستبوو، گوێی خۆیان كه‌ڕ كردبوو له بیستنی هاوار و ناڵه‌ی سووتانی میلله‌تێك، ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان و ده‌ستگرتن به كێشه‌ی كورده‌وه وه‌ك ئامرازێك و به‌كاربردنی له ململانێكاندا، چاوه‌ڕوانكراوه.
هه‌ر دووركه‌وتنه‌وه و دروستبوونی هه‌ر كه‌لێنێك له‌نێوان توركیا و رۆژئاوا، له دوورمه‌ودادا به قازانجی كورد ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری هه‌بووه له‌وه‌ی جیهانی رۆژئاوا سیاسه‌تی دووڕوویی به‌رانبه‌ر به پره‌نسیپه‌كانی خۆیان و كێشه‌ی كورد په‌یڕه‌و بكه‌ن، نزیكی و په‌یوه‌ندی توركیا بووه به جیهانی رۆژئاواوه. بۆیه به دووركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا، هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به كێشه‌ی كورد ده‌چێته قۆناخێكی باشتره‌وه.