(دۆپینگی خوێن):
چه‌مكی (دۆپینگ) لای زۆر كەس روونە، به تایبه‌تی هه‌وادارانی وه‌رزش ئاشنای (دۆپینگی وه‌رزشی)ن، كه به مانای به‌كارهێنانی هه‌ندێك میتۆد و خواردنی هه‌ندێك ده‌رمانی وزه‌به‌خشی ئه‌وتۆ دێت و له بنه‌ڕه‌تدا، بۆ به‌رزكردنەوەی توانای جه‌سته‌یی وەرزشكارەكانە، (دۆپینگ) نایاساییه، چونكە ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی كه ئەو بەكارهێنانەیان لەسەر ساغدەبنەوە، رووبەڕووی سزای تووند دەكرێنەوە، زۆركات سزاكە دەبێتە هۆی بێبەشبوونی هەمیشەییان لە وەرزش.
جۆرێكی دیكەی (دۆپینگ) كە لە حەفتاكانەوە لە نێوان وەرزشكاراندا باوە، (دۆپینگی خوێن)ە، لەم جۆرەیاندا، بەشێك لە خوێنی وەرزشكارەكە وەردەگیرێت و بۆ كاتی ئەنجامدانی پێشبڕكێ پاشەكەوت دەكرێت و هەڵدەگیرێت، كە ماوەكەی مانگێك یان زیاتر دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا تاكۆتایی پێشبڕكێكە وەرزشكار دووڕێ دەگرێتەبەر.
یەكەم: لەڕێی وەرزشەكانییەوە، هەوڵی زیادكردن و قەرەبووكردنەوەی ئەو خڕۆكە سوورانە دەدات، كە بە هۆی پاشەكەوتكردنی خوێنەكەیەوە لە دەستی داون.
دووەم: پێش پێشبڕكێكە ئەو خوێنەی كە پاشەكەوتی كردووە، دەكرێتەوە جەستەی، بەوەیش ژمارەی خڕۆكە سوورەكانی زیاد دەبێت، كە لە ئەنجامدا رێژەی ئۆكسیجینی زیاتر بۆ ماسوولكەكانی دەگوازرێتەوە و ئاستی بەرگری بەرزتر دەبێتەوە، لە كاتی پێشبڕكێكەیشدا ئاستێكی بەهێزتر پیشكەش دەكات.
ئەم شێوازەی (دۆپینگ)، بە بەراود بە شێوازەكانی دیکەی وەك خواردنی دەرمانی وزەبەخش سەركەوتووترە، چونكە تاچەند ساڵێك پێش ئێستا، بە ئاسانی هەستی پێنەدەكرا، بۆیە وەرزشكارەكەیش كەمتر بەر ڕیسكی تووشبوون بە سكانداڵ دەكەوت.
(دۆپینگی سیاسی):
لەوكاتەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئینشیقاقی تێكەوتووە و باڵێكی دیاری لێجیابووەتەوە، كە ئێستا لە ژێر ناوی بزووتنەوەی گۆڕاندا كاری سیاسی خۆیان دەكەن، نەزەریات و فەرزیاتی جیاجیا و خوێندنەوە و لێكدانەوەی جۆراوجۆر بۆ ئەو لەتبوون و لێكترازانە كراون و دەیشكرێن، كە هەندێكیان لە ناو خانەی تیۆری موئامەرەدا دەخولێنەوە.
ئێمەیش كە ئەوكات جددیتر لە بواری ئەكادیمیدا كارمان دەكرد، بە تەوازوعەوە خاوەن نەزەرییەی خۆمان بووین و ئەو لەتبوونەمان ناولێنابوو (تیۆری دۆپینگی سیاسی).
ئەگەر كەیسی لەتبوونی یەكێتی و تیۆرەكە پێكەوە بگونجێنین و بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای لەتبوونەكە و لەگەڵ رێككەوتنە سیاسییەكەی ئێستا پێكیانەوە گرێ بدەینەوە، وێنەكە بەم شێوەیەی لێدێت: به‌شێك له خوێنی یه‌كێتی جیا كراوەتەوە و به ناوی (گۆڕان) پاشكه‌وت كراوە، ئێستا كه پێشبڕكێكە پێویستی به هێز و به‌رگری زۆرتره، دووباره خوێنه پاشكه‌وت كراوه‌كه ده‌خرێته نێو جەستەی یه‌كێتی و له ئه‌نجامدا ئەو حیزبە، لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا، ئاستێكی به‌هێزتر پێشكه‌ش ده‌كات.
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردتر بۆ كەیسی لەتبوونی یەكێتی بكەین و بە دوای خاڵی لێكچووی ئەو كەیسە و (تیۆری دۆپینگی سیاسی) بگەڕێین، هەندێك بنەما دەدۆزینەوە كە هەردووكیان تێیاندا هاوبەشن.
بۆ نموونە:
یەكێتی وەك ئەو جەستەیەی كە خوێنەكەی پاشەكەوت كراوە.
لەوكاتەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕانی لێجیابووەتەوە، ئەو حیزبە رۆژ بە رۆژ هەوڵی بەهێزكردنەوەی خۆی دەدات، بە تایبەتی لە دوا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، هەوڵەكانی خۆی چڕتركردەوە و توانی دووبارە خۆی وەك هێزێكی باڵانسبەدەست بناسێنێتەوە.
هەوڵەكانی ئەو حیزبە، وەك ئەو جەستەیە دەردەكەوێت، كە خوێنی لێپاشەكەوت كراوە و لەڕێی وەرزشەكانییەوە، هەوڵی قەرەبووكردنەوەی خڕۆكە سوورە لە دەستچووەكانی دەدات.
بزووتنەوەی گۆڕان وەك خوێنە پاشەكەوتكراوەكە.
هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانە، كە لەم گریمانەیەدا وەك ئەو خوێنە پاشەكەوتكردووە دەناسرێت، كە لە جەستەی یەكێتی نیشتیمانی وەرگیراوە و پاشەكەوت كراوە، لە ئەرزی واقیعدا، نەیتوانیوە كاریگەرییەكەی ئەوتۆی هەبێت، بەڵام ئێستا كە دەگەڕێتەوە بۆ ناو جەستەی یەكێتی، دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی هێز و بەرگری ئەو حیزبە.
مه‌ترسییه تهندروستییەكانی (دۆپینگی خوێن):
له (دۆپینگی خوێن)دا ئەگەری ئه‌وه هه‌یه كه خوێنی پاشكهوتكراو تووشی هه‌وكردن ببێت، بۆیە كاتێك ئەو خوێنە دووبارە دەكرێتەوە جەستە رەسەنەكەی، مەترسی هەیە كە تەواوی جەستەكە تووشی نەخۆشی بكات، له (دۆپینگی سیاسی)یش دا، ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەمان حاڵەت و هەمان مەترسی هەیە، هه‌روه‌ها له (دۆپینگی خوێن)دا مه‌ترسی خهستبوونەوەی خوێن هه‌یه، پاش كوتاندنی خوێنه پاشكهوتكراوهكه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دڵ باڵانسی فشاری خۆی له ده‌ست بدات و نه‌توانێت خوێن وه‌كو پێویست بۆ هه‌موو له‌ش بنێرێت و ببێته هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
له (دۆپینگی سییاسی)یشدا، دڵ كە دەكاتە (ناوه‌ندی بڕیار) مه‌ترسی له ده‌ستدانی باڵانسی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، قه‌یرانی بڕیاردان ڕووبدات، به تایبه‌تی له‌و واقیعه‌دا، كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناوه‌ندی بڕیار ده‌زانن زیاد ده‌بن، بۆیە رەنگە ئه‌م خهستبوونەوەیش ببێته هۆی مه‌ترسی جیددی، كه له كۆتاییدا جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ چارهنووسهكهیهتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ