ئافەرین رەنج سەنگاوی..

12-07-2019
رێبوار سیوەیلی
نیشانەکردن رەنج سەنگاوی فەرهاد پیرباڵ
A+ A-

1. ئەم بەیانییە دیمەنێكم لە بەرنامەكەی رەنج بینی كە تیایدا د. فەرهاد پیرباڵ دەبێتە میوانی ناوەخت! چەند حاكمێك و میوانی دیکەش لە گەرمەی گفتوگۆیەكی فەرمیی تەلەڤزیۆنیدان لەسەر لەسێدارەدان.

2. لەگەڵ هاتنەژوورەوەی، فەرهاد بە هێواشی دەچێت ئەو پەتی سێدارەیە لە ملی دەكات كە بۆ نمایش لە ستۆدیۆ هەڵواسراوە.میوانەكان پێش رەنج دەیبنین و پەرچەكرداری ئاسایی پیشاندەدەن و كەمتر دەشڵەژێن. بگرە داوا لە پێشكەشكاری بەرنامە دەكەن ئاگاداربێت، فەرهاد شتێك لە خۆی نەكات. پێرفۆرمانسێكی زۆر جوان دروستدەبێت: فەرهاد ستانداردی ستۆدیۆ دەشكێنێت و دەیكاتە شوێنێك بۆ نومایش. رەنج ئەمە سەرخۆی ناهێنێت، تەنها بەشێوە تەقلیدییەكە روو دەكاتە كامێرا و داوادەكات، كە پاش ناوبڕێك دێتەوە خزمەتیان.. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ڤیدیۆیەی من بینم، تیایدا بەرنامەكە بەردەوامە و فەرهادیش دوای شكاندنی مێزێكی بەردەمی حاكمەكان، رووبەڕوویان دەبێتەوە تا داكۆكی و داوەرییەكی یاسایی لە كێشەكانی بكەن.

 

3. دیمەنەكە زۆر سەرنجڕاكێش و بەرنامەكە دەگەیەنێتە لووتكەی خۆی لە دەرەوەی ئەوەی پلانی بۆ داندراوە.

4. گرنگی ئەم دیمەنە بۆمن، لەوەدایە كە هەم میوانەكان و هەم رەنج خۆی، بەوپەڕی دڵفراوانییەوە فەرهاد، كە پێشێلی دانیشتنكەشی كردووە، قبووڵ دەكەن. بگرە ئەوەندەش جێی بۆ دەكەنەوە، كە فەرهاد پەشیمان دەبێتەوە لەو رەفتارەی كردوویەتی و لەسەر زەویی ستۆدیۆكە دادەنیشێت. رەنج كورسییەكی بۆ دەهێنێت و بوێرانە واقیعەكە قبووڵ دەكات و ئەو پەیامە بە گوێماندا دەدات: كە ئەو لەگەڵ سزادان نییە، بەڵكو لەگەڵ ئاشتكردنەوەو گوێگرتنە لە تاوانبار.

 

5. ئەگەر ئەم دیمەنە لە دیوەخانێك، یان بارەگای حیزبێك، یان كەسایەتییەك و كۆڕێك بووایە، فەرهادیان بە تێڵا دەكردە دەرەوە.. كولتووری كردنە دەرەوە، كولتوورێكی پەرچەكرداریانەی ناو دنیای ئێمەیە. رەنج نە ویستی وەك دیوەخان، نە وەك مەسئولی حیزبی و نە وەك كۆڕگێڕێك، رەفتار بنوێنێت. ئەو قبووڵی واقیعەكەی كرد و جێی بۆ فەرهاد كردەوە و كردی بە میوانێكی ناوەخت و پاشان گوتی درەنگهاتووە. ئەو وشانە بۆ فەرهاد گرنگ بوون. لەوەش گرنگتر ئەوە بوو كە فەرهاد خۆی، كێشەیەكی گرنگی فەلسەفی سەبارەت بە داوەریكردن لە زمان ئەنشتاینەوە، خستەڕوو: پیویستە حاكم بزانێت لەكاتی حوكمداندا، خەیاڵ و (ویژدان) بەكار بهێنێت، نەك هەر تەنیا زانیاری، یان دانایی.

6. ئەمە تەواو راستە. كانت لەمێژە گوتوییەتی داوەریكردن بەبێ بەكارهێنانی ویژدان و فەنتازیا، لەدژی داوەریكردنە. من پێمخۆشە داورەییكردن لە هەرێمەكەمان بە كوێرەڕێ نەگات. هەمیشە لەو كاتانەدا كە دەبێت كەیسەكان لەسەر بنەمای زانیارییە وردەكانەوە حوكمیان لەبارەوە بدرێت، پێویستە حاكم ئەو چاویلكە ناخەكیی و ویژدانییە بكاتە چاوی بۆ ئەوەی داوەرییەكی ویژدانیانەش بكات.

7. ئافەرین رەنج سەنگاوی كە ناوەڕۆكی بەرنامەكەت لە قسەكردن لەسەر (لەگەڵ لە سێدارەدانیت، یان نا؟)، كردە كردەی بڕیار و حوكمدان و پیشاندانی كردەیی ئەو حوكمدانە بە شێوەیەكی ویژدانیانە. ئەو دەیتوانی فەرهاد بكاتە دەرەوە، دەیتوانی دژی ناوەڕۆكی بەرنامەكەی رەفتار بكات، دەیتوانی لەبەر پرۆتۆكۆلی تەلەڤزیۆنی و بینەرانی بەڕێز، زۆر شت بكات. بەڵام ئەو ئاغایانە و هێزدارانە و مەسئولانە رەفتاری نەنواند، بەڵكو مرۆڤانە و دادوەرانە بوو.

8. سوپاس بۆ سەنگاو كە ئەم رەنجە بەویژدانەی پێشكەشكردین، سوپاس كە هاوڕێ دێرینەكەمت نەشكاند و تەریقت نەكردەوە.

 

رێبوار سیوەیلی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاوە ئەمین

بەردی بناخەی خۆیبوون لە قامشلۆ دانراوە

سەبارەت دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون کە رابەرایەتیی شۆڕشی ئاراراتی لە نێوان ساڵانی 1927– 1930 دا کرد، سەلاح بەدرەدین موکڕیی خۆی لەسەر ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئەو کۆمەڵەیە لە قامشلۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی کردووە، پاشان لە بەیرووت کۆنگرەی بەستووە و وەکو کۆمەڵەیەکی سیاسی خۆی ناساندووە. بەدرەدین بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی باسی بیرەوەریەکانی مەلا ئەحمەدی نامی دەکات کە شاعیرێکی نێوداری ئەو سەردەمە بووە و خۆی ئەندامی خۆیبوون بووە و دەڵێت: "خۆیبوون بە دوو قۆناخ دامەزراوە، قۆناخی یەکەم لە قامشلۆ لە ماڵی قدور بەگ یەکەمین کۆبوونەوە کراوە، قدور بەگ یەکێک بووە لە بەگە نێودارەکانی شاری مێردین، لەو کۆبوونەوەیەدا 32 کەس بەشدارییان کردووە، هەنگاوی دووەم لە ساڵی 1927 لە ناوچەی (بیحەمدون) لە لوبنان بووە و لەوێ کۆنگرە دەبەستن و ژمارەیەک ئەرمەنیش بەشداری تێدا دەکەن، دیارە ئەرمەنییەکان لەلایەنی داراییەوە هاوکارییان کردووە، هەروەها لە رێگەی راگەیاندنەوە دەنگی خۆیبوونیان دەگەیاندە خەڵک و دنیا".