هەمووی بۆ كوردستان
به درووشمى (بۆ پارتى و بۆ كوردستان ... پايه‌داربێ نێچيرڤان)، دوێنێ 6ـی ئوکتۆبەر گه‌نجانى ئاماده‌بووى كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ى پارتى له هه‌ولێر پێشوازييان له نێچيرڤان بارزانى كرد. درووشمه‌كه‌يان خۆڕسك و ساده و گه‌نجانه بوو، به‌ڵام قووڵ و پڕ مانا و ده‌ربڕ بوو له روانگه‌ى ره‌سه‌ن و دێرينیی پارتى و رێبازى بارزانى.
ئه‌و درووشمه ساده‌يه، گوزارشتى له‌و راستييه مه‌زنه ده‌كرد، كه پارتى بۆ كوردستان و له‌پێناو ئازادیی كوردستان دروستبووه، بۆيه پارتيبوون جگه له خه‌بات بۆ كوردستان، مانايه‌كى ديكه‌ى نييه. پارتى هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامرازى خه‌بات بووه بۆ ئامانجى گه‌وره‌تر و هه‌ر واش ده‌مێنێ و قه‌ت خودى خۆى نابێته ئامانج. بۆيه‌ش نێچيرڤان بارزانى به‌وپه‌ڕى باوه‌ڕه‌وه گوتى: هه‌رچيمان بۆ گه‌لى كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ديهێنانى ئامانجى خۆمان بووه و به خوێن و خه‌باتى خه‌ڵك به‌ديهاتووه و بۆيه‌ش هيچ منه‌تێكى تێدانييه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه و كه‌موكورتييه‌كان لێخۆشبوو‌ن و دڵگه‌وره‌يى خه‌ڵكى ده‌وێت، لەبەرئەوەش له ناخى دڵه‌وه داواى لێبووردن ده‌كه‌ين و به‌ڵێنى چاره‌سه‌ر و راستكردنه‌وه‌يان ده‌ده‌ين.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ئه‌و راستييه‌ى ده‌مه‌زه‌رد كرده‌وه كه ململانێى و كێبڕكێى راسته‌قينه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه نييه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و ئاڵنگارييه‌كانه و ئه‌ويش بۆ ئه‌وه‌يه كوردستان بگاته قۆناخێكى باڵاتر.
نێچيرڤان بارزانى له گه‌رمه‌ى بانگه‌شه و حه‌ماسى جه‌ماوه‌رى پارتی دا، پره‌نسيپى نه‌گۆڕى (پێكه‌وه‌يى و هاوكارى) له‌ياد نه‌كرد و سنگفراوانيى پارتى له‌وباره‌يه‌وه به‌رامبه‌ر لايه‌نه‌كان به مايه‌ى شانازیی مێژوويى دانا. سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنيشى يه‌كسان كرد به پێكهێنانى په‌رله‌مانێكى كاريگه‌ر و حكومه‌تێكى يه‌كگرتوو و، سەرئەنجام يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنى گوتارى كوردستانى.
له راستی دا بانگه‌شه‌ى نێچيرڤان بارزانى وه‌ك زۆر له شرۆڤه‌كاران ئاماژه‌يان پێدا، بانگه‌شه‌يه‌كى جياواز بوو، سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى له وتاره‌كه‌يدا ئه‌م جياوازييه‌ى به‌رجه‌سته كردبوو:
- يه‌كه‌م: راستوێژى و ئاشكراگۆيى له‌گه‌ل ميلله‌تى خۆمان، نيشاندانى ديمه‌نه‌كه وه‌ك خۆى و بێ رتووش و كه‌م و زياد، ده‌ستكه‌وت و كه‌موكورتى، ده‌ستگرتن به ده‌ستكه‌وته‌كانه‌وه و چاره‌سه‌رى هه‌ڵه و كه‌موكورتييه‌كان.
- دووه‌م: بيرهێنانه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌ك كه سه‌ربارى تاى هه‌ڵبژاردن و گه‌رمداهاتنى بانگه‌شه و كێبڕكێ و ململانێ، به‌ڵام سەرئەنجام و دواى هێوربوونه‌وه، ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته و ئامانجه و مان و ژيانه، ته‌نها كوردستانه. هه‌موو لايه‌كمان بۆ كوردستان و به كوردستانه‌وه هه‌ين و بێ ئه‌و چه‌تر و ساباته، له رێزى نه‌بووانين.
- سێیه‌م: پووخته‌ى بانگه‌شه‌ى هاوسه‌نگى (بۆ پارتى و بۆ كوردستان) به هه‌موو لايه‌كمانى گوت: كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و تێكۆشان بۆ حیزبى خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و خه‌مخۆرى بۆ سه‌ركه‌وتنى كوردستان، پێكه‌وه يه‌كگوتاری سه‌نگين و به‌رپرسيار و نيشتمانى به‌رهه‌مدەهێنن.