ئیرادەی گەل پێشێل ناکرێت و ئەوانەی یاری بە ئاگر دەکەن بەهۆیەوە لەناودەچن
سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بۆ تایوان وروژاندنێکی سیاسییە بۆ سەروەری چین
رۆژی 2ـی ئاب بە پشتگوێخستنی ناڕەزاییە جیددییەكانی چین، نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا "بەبێ شەرمیی" سەردانەکەی بۆ ههرێمی تایوانی چین ئەنجام دا. ئەم هەنگاوە بەشێوەیەکی جیددی بنەمای یەک چین و بەشێوەیەكی كیناوی سەروەریی چین پێشێل دەكات و بە ئاشكرا بەشداری لە وروژاندنی سیاسی دەكات، ئەمەش تووڕەیی تووندی گەلی چین و دژایەتییەکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
ئەمە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بوونەتە "کێشەسازکەر"ـی پەیوەندییەكانی نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بووەتە "گەورەترین وێرانكەری" ئاشتی لە سەرانسەری گەرووی تایوان و سەقامگیری هەرێمیی. لە وەڵامی سەردانەکەی پیلۆسیدا، چین دەستبەجێ رێوشوێنی سیاسی، دیپلۆماسی، سەربازی و ئابووری تهواو و هەروەها رێوشوێنی دیکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی جێبەجێ کرد.
بۆ یەكەم جار وەزارەتی كاروباری دەرەوەی چین و كۆنگرەی نەتەوەیی نوێنەرانی گەلی چین و نووسینگەی کاروباری تایوان لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چینی و وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی راگەیێندراویان بڵاوكردەوە، ئیدانەیان كرد و ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەمە پێشێلكارییەكی گەورەیە بۆ بنەمای یەک چین و بەندەكانی سێ بەیاننامەی هاوبەشی نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا.
كاریگەرییەكی تووندی لەسەر بنەمای سیاسی لە پەیوەندییەكانی نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا هەیە و بەشێوەیەكی جیددی سەروەری و سهلامهتی خاکی چین پێشێل دەكات. بەشێوەیەكی مەترسیدار ئاشتی و سەقامگیری لە سەرانسەری گەرووی تایوان تێكدەدات و نیشانەیەكی زۆر هەڵە و مەترسیدار بۆ هێزە جوداخوازەکان بۆ "سەربەخۆیی تایوان" دەنێرێت.
چین بە تووندی دژی ئەمەیە و بە تووندی ئیدانەی دەکات، هەنگاوێكی جیددی و ناڕەزایەتییەكی تووندی بەرامبەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەربڕی. چین بە هیچ جۆرێک ئەمە قەبووڵ ناكات و گەلی چینیش بە تەواوی ئەمە رەتدەكەنەوە.
وانگ یی، راوێژكاری دەوڵەت و وەزیری دەرەوە هۆشداریی دەداتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا كە نابێت خەون بە رێگریكردن لە دووبارە یەكگرتنەوەی چین ببینێت، نابێت خەیاڵ بە سنوورداركردنی گەشەسەندن و بوژاندنەوەی چین بكات، نابێت خەیاڵ بە بەكارهێنانی یارییە جیۆپۆلەتیكییەكانەوە بكات و نابێت خەیاڵ بەشێواندنی راستیەكان بكات هەركاتێك بیەوێت.
لە وەڵامی بەرزبوونەوەی گرژییەكان لە گەرووی تایوان، سوپای رزگاریخوازی گەلی چین لە ئەوپەڕی ئامادەباشییە و زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەشی لە دەریا و ئاسمانی دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجامدا، مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی رێكخست، بە تووندی بەرگریی لە سەروەری نیشتمانی و سهلامهتی خاک دەکات و بە تووندی رێگری لە دەستێوەردانی دەرەكی و پیلانگێری جوداخوازانی "سەربەخۆیی تایوان" دەكات. وەزارەتی بازرگانیی چین هەناردەی خۆڵی سرووشتی بۆ تایوان راگرت، هەروەها هاوردەکردنی بەرهەمه جۆراوجۆرهكانی میوە و ماسی لە تایوانەوە راگرت.
بەرپرسیارێتی گرژی لەناکاو لە گەرووی تایوان بە تەواوی لە ئەستۆی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا و جوداخوازان بۆ سەربەخۆیی تایوان دایە
پرسی تایوان پرسێکی ههرێمیی نییە بەڵکو بە تەواوی کاروباری ناوخۆی چینە کە لە ماوەی رابردوودا لە چینێکی لاواز و شڵهژاو سەریهەڵداوە و بێگومان بە نوێبوونهوهی گهلی چین چارەسەر دەبێت. لەم پرسهدا رێگە بە هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی نادرێت. لە سهرهتای دامەزراندنی كۆماری چینی میللی لە ساڵی 1949، 181 وڵات پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ چین لەسەر بنەمای یەک چین دامەزراندووە و ئاڵوگۆڕی فەرمییان لەگەڵ تایوان نههێشتووه.
لە ساڵی 1971دا، لە 26هەمین كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی دەركرد بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم مافە یاساییەكانی كۆماریی چینی میللی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و دەركردنی نوێنەرانی بەناو "كۆماری چین" لەلایەن دەسەڵاتدارانی تایوانەوە. لە جیهاندا تەنها یەک چین هەیە، تایوان بەشێکی جیانهكراوهیه لە خاکی چین و حکومەتی کۆماری چینی میللیش تاکە حکومەتی شەرعییە کە نوێنەرایەتی هەموو چین دەکات کە لەمێژە کۆدەنگی گشتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و نۆرمێکی بنەڕەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانه.
لە ساڵی 1979ـدا، چین و ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا بە فەرمیی پەیوەندی دیپلۆماسییان دامەزراند. هەردوولا لە ساڵانی 1972 و 1978 و 1982 سێ بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکرد. ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا رایگەیاند: "حکومەتی ویلایهته یهكگرتووهكان حکومەتی کۆماریی چینی میللی وەک تاکە حکومەتی یاسایی چین دەناسێت"؛ هەروەها دەشڵێت، "حكومەتی ویلایهته یهكگرتووهكان دان بە هەڵوێستی چیندا دەنێت كە تەنیا یەك چین هەیە و تایوان بەشێكە لە چین."
ئاماژەی بەوەش کرد، "حکومەتی ویلایهته یهكگرتووهكان دان بەوە دا دەنێت کە حکومەتی کۆماریی چینی میللی تاکە حکومەتی شەرعی چینە و تاوەکو ئەو رادەیەی کە گەلی ئەمریکا پارێزگاری لە پهیوهندیی کولتووری، بازرگانی و پەیوەندییە نافەرمیەکانی دیکە لەگەڵ خەڵکی تایوان دهكات."
لەم ساڵانەی دواییدا، لەبەر پێویستی رووبەڕووبوونەوەی چین، ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا تادێت زیاتر کردارەکانی بە یاریکردن بە "کارتی تایوان" شێتتر دهبێت و هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی تایوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چین، بەردەوام شێواندن و لێڵكردن و تێكدانی بنهمای یهك چین، ئاڵوگۆڕە فەرمییەکانی خۆی زیاتر دەکات، بەردەوام رێگری لە یەکگرتنەوەی تەواوەتی چین و پڕۆسەی نوێبوونهوهی گهلی چین دەکات.
وەک کەسایەتی ژمارە سێ لە گۆڕەپانی سیاسی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا، پیلۆسی هۆشدارییە جیددیهكانی چینی پشتگوێخست و بەگوێنهدهرانه سەردانی تایوان دهكات. ئەمەش نمایشێکی تری به ههڵهشهی لایەنی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکایە بۆ ورووژاندنی كێشه و تێكدانی بە ئەنقەستی ئارامی و سەقامگیریی گەرووی تایوان. جوداخوازانی "سەربەخۆیی تایوان" پشت بە هێزە بیانییەکان دەبەستن بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان، ئامادەن ببنە سهربازێک لەسەر تەختەی شەتڕەنج، ئەمەش تەنها لەناوچوونیان خێراتر دەکات.
ئیرادەی گەل پێشێل ناکرێت و ئەوانەی یاری بە ئاگر دەکەن بەهۆیەوە لەناودەچن
مێژووی پرسی تایوان روونە و ئەو راستییەی کە هەردوو لای گەرووی تایوان سەر بە یەک چینن روونە. هەرچەندە تاوهكو ئێستا هەردوو لای گەرووی تایوان یەک نهخراوهتهوه، بەڵام ئەو راستییەی کە خاكی سەرەكی چین و تایوان سەر بە یەک چینن هەرگیز نەگۆڕاوە.
سەروەری و یەکپارچەیی خاکی چین هەرگیز دابەش نەبووە و ناتواندرێت دابەش بکرێت. پاراستنی یەکپارچەیی سەروەری نیشتمانیی چین و ئاشتهوایی خاکی چین به تووندی ئیرادەی هاوبەشی زیاتر لە یەک ملیار و 400 ملیۆن تاكی چینییە.
چین دەبێت یەکگرتوو بێت، بە دڵنیاییەوە یهكگرتوو دهبێت، ئەمەش رەوتێکی مێژوویی بەرەنگاری نەکراوە. بەهۆی ورژاندنی پیلۆسی و کەسانی دیکەوە ناگۆڕدرێت و ناتواندرێت بگۆڕدرێت. رێكردن بە پێچەوانەی رەوتی مێژووەوە و هەوڵدان بۆ یاریکردن بە "کارتی تایوان" بۆ مەترسی خستنەسەر سەروەری و سهلامهتی خاکی چین، مەحکومە بە بێهودەیی و لەکۆتاییدا بەردێک بەرزدەکاتەوە و لەسەر پێی خۆی دەیخاتە خوارەوە. نابێت کەس خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێز و توانای پتهوی گەلی چین بۆ بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاک بەکەم سەیربکات.