ویلایەتی ڤێرجینیا؛ قوتابخانە و حیزبایەتی

04-11-2021
هێمن لهۆنی
هێمن لهۆنی
A+ A-
 
دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و بردنەوەی بایدن، دوێنێ دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی حاکمی نوێی ویلایەتی ڤێرجینیا تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوون. 
 
ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئیدارەی بایدن کە لە ساڵی رابردوودا زۆر بە دڵی خەڵکی ئەمریکا نەبووە. مەترسیدارترە بۆ بایدن، چونکە ڤێرجینیا لە دێرزەمانەوە ویلایەتی شینی دیموکرات و لیبڕاڵن. 
 
یۆنگکین، بەربژێری کۆمارییەکان بوو لە ڤێرجینیا، بە تەنیا هەڵمەتی هەڵبژاردنی کرد و تەنانەت نەیهێشت دۆناڵد ترەمپ و کۆمارییە پۆپۆلیستەکان بەشداریی کارا بکەن بۆ پشتیوانیکردنی. لە بەرامبەردا مەکۆڵیف، بەربژێری دیموکراتەکان بە خۆی و هیلاری و ئۆباما و بیل کلینتنەوە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بەڕێوەدەبرد.
 
هەموو کەس چاوەڕوان بوون، بەربژێرەکەی دیموکراتەکان بیباتەوە، چونکە واهاتووە ڤێرجینیا و دیموکرات دووانەی لە یەک جیانەبووەوەن.
 
چەند رۆژی کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بەربژێرەکەی کۆمارییەکان وازی لە هەموو شت هێنا و هەموو توانای خۆی خستە سەر بابەتی پەروەردە و قوتابخانەکان و پاراستنی منداڵان لە هەموو تووندوتیژییەک و دەستدرێژییەک.
 
بەپێچەوانەی یۆنگکینی کۆماری، وەک هەمیشە بەربژێری دیموکراتەکان باسی لەوە دەکرد کە دایک و باوک نابێت و مافی ئەوەیان نییە دەستوەربدەنە کاروباری قوتابخانە و پرۆگرامی خوێندن. 
 
لە ئەنجامێکی مێژووییدا یۆنگکینی کۆماری توانیی سەرکەوتن لە ڤێرجینیا بەدەستبهێنێت و دوای دەیان ساڵ دیموکراتەکان لەو ویلایەتە تووشی شکست بکات و بە تەنیا بەرامبەر هەموو ئەو کەسایەتییە گەورانە بوەستێت.
 
هەروەها پەیامێکیش بداتە ئیدارەی بایدن کە کۆمارییەکان دەتوانن دەنگدەری دیموکرات ببەن بۆ لای خۆیان و لە هەڵبژاردنی کۆنگرێس کۆمارییەکان ببنەوە زۆرینە.
 
ئەم سەرکەوتنە ئەوە پێشان دەدات کە بابەتی پەروەردە و فێرکردن بۆ ئەمریکییەکان زۆر گەورەترە لە حیزبایەتی و دابەشبوونی فیکری بەسەر لیبراڵی و نەریتگەرا. 
 
دایک و باوکەکانی ئەو ویلایەتە کە دەنگیانداوە و قسەیان کردووە و گوتوویانە، ئەگەر بڕیارەکە بۆ داهاتوو و پاراستنی مافی منداڵ و خێزان بێ ئەوا حیزبایەتی ناکەن.
 
نە بابەتی ئابووری، نە تەندروستی و کاریزمایی، نە حیزبایەتی و فیکری جیاواز، تەنانەت پۆپۆلیستی ترەمپیش نەیتوانی 
کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئەمریکادا لە ویلایەتی ڤێرجینیا سەرکەوتوو بکات.
 
ئەمجارە پەروەردە و فێرکردن و قوتابخانە و مافی دایک و باوکایەتی وای لە زۆربەی دیموکراتەکان کرد پشت لە حیزبەکەیان بکەن و دەنگ بدەنە بەربژێری کۆمارییەکان و سەرکەوتن بۆ رکابەرەکەیان تۆماربکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نەزەند بەگیخانی

کێ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی فەرەنسا؟

خاتوو تۆندولیە دەمێکە لەناو کایەی سیاسی ناسراوە و لەسەر بنەمای لێدانی کەسانی دیکە دروست نەبووە، بەڵکو بەهۆی هەوڵ و ماندووبوون و لێهاتوویی خۆی گەیشتۆتە پایەکی سیاسیی شیاو و سەردەمییانە و ژینگەپارێز. ئەو خاتوونە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا وەک کەسایەتییەکی بوێر و زانا و پڕ وزە و توانا جڵەوی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی لە دژی بەرەی توندڕۆی لوپێن-یەکان گرتە دەست. لە کۆبوونەوە گشتییەکان، لەگەڵ جەماوەر، لە کەنالەكانی میدیا و لە دیدارەکانی بە جوانی و بە روونی و لەسەر بنەمای بەڵگە و راستییەکان ئایدیاکانی خۆی دەخستە ڕوو و باسی لە هەڕەشەکانی توندڕەویی و لوپێن-یەکان دەکرد. بۆیە هەرزوو بوو بە شوێنی سەرنجی هەمووان و ئەمڕۆش شایانی زۆری لێ دەنرێ. پسپۆڕ و میدیاکارانیش بە ئاشکرا و بە نهێنی دەڵێن خاتوو تۆندولیە یەکێکە نەک هەر لە گونجاوترین، بەڵکو لێهاتووترین کەسایەتی بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی فەڕەنسا.