دەنگی من
بەرنامەی "دەنگی من" بەرنامەیەکی نوێیەی رووداوە و تیشک دەخاتە سەر چیرۆکە تایبەت و جیاوازەکانی دەنگدەران لە کوردستان.
ئەم بەرنامە 12 خولەکییە هەوڵ دەدات روانگەیەکی قووڵ و مرۆیی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن پێشکەش بکات. لە هەر ئەڵقەیەکدا، دەنگدەرێک دەبێتە میوانی بەرنامەکە و باس لە ژیانی خۆی، هەستی بۆ کوردستان، بیرەوەرییەکانی و بیروباوەڕەکانی دەکات.
"دەنگی من" هەوڵ دەدات وێنەیەکی راستەقینە و کاریگەر لە دەنگدەران و بۆچوونەکانیان پێشکەش بکات، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستان. بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو ئەم بەرنامەیە پێشکێش دەکات و دەچێتە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و دەنگدەران دەدوێنێت.