2050
بەرنامەیەکی مەیدانیی هەفتانەیە، تیشک دەخاتە سەر پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان لە کوردستان و ناوچەکە. مەترسییەکانی گەرمبوونی زەوی، تێکچوونی ژینگە و کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان پێشاندەدات.
لە بەرنامەکەدا گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بەشێوەیەکی زانستی و بە پشتبەستن بە زانیاری و توێژینەوەکان پێشاندەدرێت. هەر ئەڵقەیەکی بەرنامەکە سەرنج دەخاتە سەر گرفتێکی ژینگەیی و دەرهاوێشتە و لێکەوتەکانی ئەو گرفتە رووندەکرێتەوە. گرنگترین دەرهاوێشتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەیوەندییان بە لایەنی ئابووری، پەروەردە و تەندروستییەوە پێشاندەدرێت.