یەکەم دەنگ - هێلین فەهمی

یەکەم دەنگ - هێلین فەهمی
ئەم بەرنامەیەی (یەکەم دەنگ) لە سلێمانییە. گفتوگۆ  لەگەڵ هێڵین فەهمی تەمەن 21 دەکرێت. لە چێشتخانەیەک کار دەکات و رۆژانە لەگەڵ چەند ژنێکی دیکە خواردنی کوردەواری ئامادە دەکەن.

هێلین دەڵێت لایەنێک و بەربژێرێکم دیاریکردووە، کەسێک کە بتوانێت دەنگی میلەت بگەێینێت. بۆ ئەوەش راوێژم بە کەسانی دەورووبەرم کردووە لەوانە هاوژینم، هاوڕێکانم و خوشکم. هەر یەکێکیشمان بیرکردنەوەمان جیاوازە و بەربژێری جیاوازمان دیاریکردووە.

هێلین هاوسەرگیری کردووە و خۆی و هاوژینەکەی دەنگ بە دوو بەربژێری جیاواز لە دوو لیستی جیاواز دەدەن و دەڵێت ئەو بەربژێرەی من دیاریمکردووە لە لیستێکی نوێیە، چونکە خۆمان گەنجێکی تازە لاوین و دەمانەوێت بەربژێری نوێ تاقیبکەینەوە.

دەشڵێت  ئەوە بۆ ئەوان بەسە کە بەربژێرەکانیان بتوانن دەنگیان و داواکارییەکانیان بگەیەنە هۆڵی پەرلەمان.

لە سنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر لە 200 هەزار کەس بۆ یەکەمجار مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

هێڵین چاوەڕییە لە خولی داهاتووی پەرلەمان و کابینەی داهاتووی حکومەت ژیانی گەنجان باشتر بکەن و هەلی کاری زیاتریان بۆ بڕەخسێنن بۆ ئەوەی هەژاریش کەم ببێتەوە.

دەڵێت ئەو دەنگ بە بەربژێڕی ژن دەدات چونکە باشتر لێیان تێدەگەن و بۆ ئەوەی مافەکانی ژنان دەستبەربکات خانمێكی دەستڕەنگین هەلی کاری بۆ ئێمە رەخساندووە، بۆیە دەمەوێت ئافرەت سەربکەوێت.

هێلین پێیوایە ئێستا بەراورد بە رابردوو جیاوازە و گەنجان بۆ دیاریکردنی بەربژێر و لیست، رای تایبەتی خۆیان هەیە و کەمتر دەگەڕینەوە بۆ خێزانەکانیان.

لەبارەی ئەو گەنجانەش کە دەنگ نادەن دەڵێت هەڵەیە گەنجان دەنگ نەدەن، بۆ لە ماڵەوە دابینشین و دەنگ نەدەین؟ دەبێت دەنگ بدەین بۆ ئەوەی ژیان باش بکەین و هەلی کار بۆ خۆت بڕەخسێنیت، ئەوە مافی خۆتە."