یەکەم دەنگ - عەبدوڵڵا شەهاب

یەکەم دەنگ - عەبدوڵڵا شەهاب
بەرنامەی ئەمجارەی یەکەم دەنگ لەناوچەی باڵەکایەتی دەبێت ، عەبدوڵلا شەهاب کە تەمەنی 19 ساڵە و یەکەمجارە مافی دەنگدانی هەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان ، رەوەندە لە کوێستانەکانی ناوچەی باڵەکایەتی و خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و دەنگ دەدات. جگە لە رەوەندی عەبدوڵلا خوێندکاری پۆلی دوانزەی ئامادەییە و پلانی ئەوەیە دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا.

سەبارەت بە هەڵبژاردن عەبدوڵلا دەڵێیت دەزانم ئەو کاندیدەی بە دەنگی من دەچێتە پەرلەمان هیچ سوودێکی نابێت بۆ خۆی بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە دەنگدان لەنێو بنەماڵەکەیدا وەک کلتورێکی لێهاتووە و بۆیە دەنگ دەدات و دەنگیش بەهەمان ئەو لیست و کاندیدە دەدات کە باوکی دەنگی پێدەدات.عەبدوڵلا داوا لە خولی داهاتووی پەرلەمان و کابینەی دەیەمی حکومەت دەکات کە کاری لە پێشینەیان هەوڵدان بێت بۆ راگرتنی تۆببارانکرنی ناوچە سنوورییەکانی باڵەکایەتی لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە ، چونکە ئەوان هیچ کاتێک لەو ناوچەیە هەست بە سەلامەتی ناکەن.