کرێکاری بیانی

کرێکاری بیانی
کوردستان لەوانەیە زۆرترین وشە کە بەرگوێی کەوتبێت، ووشەى قەیران بووە

ئێستا قەیرانەکان زۆرن و دەرەنجامى کۆتایى ئەم هاوکیشەیە لاى هاونیشتمانیان یەکسانە بە بێکارى.

لەپاڵ بێکاریشدا زۆر باس لە کرێکارە بیانییەکان دەکرێت؟

لەم بەرنامەیەى تۆپ ستۆرى بەهرۆز فەرەیدون پێشکەشکاری بەرنامەکە دەپرسێ  کرێکارە بیانیەکان چۆن و لە کوێوەوەو بەچى دێنە هەرێمى کوردستان و کار دەکەن؟

لەباشورى کوردستان کرێکارە نیپاڵى و فلیپینییەکان بەربەستى بەردەم گەنجەکانن تا کاریان دەست بکەوێت، یان کرێکارى ناوچەو جێگەى دیکەش هەن؟

بۆچى بۆ ئەو کرێکارە کوردانەى کە شەوو رۆژ کار دەکەن،  ئێستەش نان هەر لە قورگى شێردایە؟ بەڵێنى بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکان چى لە ژیانى ئەوان گۆڕیوە؟

حزب و حکومەت لەکوێی ئەم هاوکێشەیەدان، بێکارەکان لە حزبەکان توڕەن یان لە کرێکارە فلیپینى و نیپاڵییەکان؟