بزنز پلان

بزنز پلان
ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ ته‌نها كاردۆ و نه‌وزاد مابوونه‌وه‌، ئێم و ئه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردن سه‌باره‌ت دانانی ستراتیژێك بۆ ده‌ستكرن به‌ كارێكی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تاسكێكیان پێسپاردن كه‌ بریتی بوو له‌ ئاماده‌كردنی بزنس پلانێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێك له‌و دوو كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ قۆناغی كۆتایی بتوانن به‌ ته‌نیا ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌به‌رده‌م هه‌ردوو كاندیده‌كه‌دابوو، هه‌روه‌ها پێشیان ڕاگه‌یاندرا كه‌ نابێ خه‌رجیه‌كانیان له‌ ٢٥٠،٠٠٠ دۆلار تێپه‌ڕبكات، بزنس پلانه‌كه‌ی نه‌وزاد بریتی بوو له‌ ئاماده‌كردنی  دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی بواری سۆفت وێر، هه‌روه‌ها بزنس پلانه‌كه‌ی كاردۆش بریتی بوو له‌ دروستكردی كۆمپانیایه‌كی دووباره‌ به‌كار هێنانه‌وه‌ی نایلۆن.

هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ بزنس پلانه‌كه‌نی خۆیان بۆ په‌نێڵێكی سێ پشپۆڕی نمایشكرد، دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ په‌نێڵه‌كه‌ نمره‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ كاردۆ و نه‌وزاد دانا، دواتر ئێم و ئه‌ی ئه‌نجامی كۆتاییان له‌ په‌نێڵه‌كه‌ وه‌رگرت، ئه‌مجاره‌یان له‌ بۆرد ڕووم نا به‌ڵكوو له‌شوێنێكی دانیشتنی ئاسایی له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان دانیشتن، دواتر پێیان ڕاگه‌یاندن كه‌ له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌كی تردا و دوای یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه‌ ئه‌نجامی كۆتاییان پێڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م ئه‌ڵه‌گه‌ش به‌ كۆتا هات.