ئەڵقەی کۆتایی

ئەڵقەی کۆتایی
ئه‌ڵقه‌ی چوارده‌هه‌م درێژكراوه‌ی ئه‌ڵقه‌كانی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی THE CV بووه، تێیدا گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو له‌ پێكهاته‌ی پرۆگرامه‌كه‌دا كرابوو، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بوو، هه‌روه‌ها میوانی په‌یوه‌ندیدار به‌ پرۆگرامه‌كه‌ ئاماده‌ی ئه‌ڵقه‌ی فایناڵ بوون، له‌وانه‌ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌ری وه‌زیری بازرگانی و نوێنه‌ری كۆمپانیا و سپۆنسه‌ره‌كانی پڕۆگرام و به‌شێك له‌ كۆمپانیاكانی كوردستان و كاندیده‌كانی پڕۆگرام و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر و زۆرێك له‌ میوان، شێوازی پرۆگرامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

سه‌ره‌تا راپۆرتێكی كورت سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرام نمایشكرا، دواتر له‌لایه‌ن ئێم و ئه‌ی به‌خێرهاتنی میوانان كرا، پێشڕه‌و نه‌به‌رد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهنان به‌رنامه‌كانی رووداو  و ده‌رهێنه‌ری پڕۆگرام رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كه‌ خسته‌ روو، له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاران گوڵستان محه‌ممه‌د و سامان ناسێح داوا له‌ ئێم و ئه‌ی كرا جارێكی دیك ناو و ئامانجه‌كانی پرۆگرام شی بكه‌نه‌وه‌، دواتر پرسیار ئاراسته‌ی ئه‌و كاندیده‌ دوورخراوانه‌ی هاتبوون كرا، هه‌روه‌ها پرسیار له‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌ی هه‌ردوو كاندیدی سه‌ره‌كی (نه‌وزاد و كاردۆ) كرا كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نه‌بوو هه‌ڵوێست و پلانی داهاتووی چی ده‌بێت؟ له‌ وه‌ڵامه‌كانیان ئاسایی خۆیان پیشاندا، پێش كۆتایی هاتنی به‌رنامه‌كه‌ ئێم و ئه‌ی ئه‌نجامی كۆتاییان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ ئاشكرا كرد:
له‌ كۆی 100 خاڵ
نه‌وزاد: 70.33
كاردۆ:72

كاردۆ بوو به‌ هه‌ڵگری نازناوی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌ و ناوبراو بوو به‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری هۆندا و دامه‌زراندنی به‌ گرێبه‌ستی دوو ساڵ و به‌ مووچه‌ی مانگانه‌ 2500$ له‌ كۆمپانیای سیدار هۆڵدینگ.

دواتر M & A خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌سه‌ر 12 كاندیده‌كانی دیكه‌دا دابه‌شكرد.