چاوپێكه‌وتن
ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه جیاواز له هه‌ڵقه‌كانی تر ئێم و ئه‌ی سه‌ردانی شوێنی حه‌وانه‌ی كاندیده‌كانیان كرد، هه‌رله‌وێ پێیان ڕاگه‌یاندن كه كاری ئه‌مڕۆیان چی ده‌بێت، پێیان وتن ئه‌مڕۆ چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سێ پسۆپۆڕی بواری كارگێڕی و ئابووری و ده‌رونناسی، دوای چاوپێكه‌وتنێكی چڕ‌و پڕ، كه توانای كاندیده‌كانی به‌ده‌رخست، هه‌ر دكتۆرێك به ته‌نها نمره‌ی بۆ كاندیده‌كان دانا، دواتر ئه‌نجامه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی بۆرد رووم كرد، ڕۆژی دواتر سه‌حه‌ر و نه‌وزاد وكاردۆ و ئه‌میر چوونه‌وه بۆردڕووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی خۆیان بزانن، له‌وێش له‌لایه‌ن ئێم و ئه‌ی ده‌رباره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كرا، دواتر ئه‌نجامه‌كانیان بۆ ئاشكرا كرا، له‌سه‌دا ٥٠ ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵقه‌یه له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه بوو، له‌سه‌دا په‌نجاكه‌ی تریشی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و برانه‌وه‌و دۆڕانی هه‌ڵقه‌كانی پێشوو بوو، ئه‌نجامه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
نه‌وزاد یوسف: ٨٠%
كاردۆ محمد: ٦٨.٣%
سه‌حه‌ر سه‌عید: ٦٠%
ئه‌میر سدیق: ٥٠%
به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامه ته‌نها دوو كه‌س مانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له پڕۆگرامه‌كه‌دا، كه ئه‌وانیش نه‌وزاد یوسف و كاردۆ محمد بوون، به‌ڵام ئه‌میر سدیق و سه‌حه‌ر سه‌عید له پڕۆگرامه‌كه دوورخرانه‌وه.
نه‌وزاد یوسف: ٨٠%
كاردۆ محمد: ٦٨.٣%
سه‌حه‌ر سه‌عید: ٦٠%
ئه‌میر سدیق: ٥٠%
به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامه ته‌نها دوو كه‌س مانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له پڕۆگرامه‌كه‌دا، كه ئه‌وانیش نه‌وزاد یوسف و كاردۆ محمد بوون، به‌ڵام ئه‌میر سدیق و سه‌حه‌ر سه‌عید له پڕۆگرامه‌كه دوورخرانه‌وه.
به‌شی بكه لە