هاندانی كارمه‌ندان

هاندانی كارمه‌ندان
له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا ئێم و ئه‌ی له‌ كۆمپانیای ئایسكینگ، داوایان هه‌ردوو گرووپ كرد كه‌ گه‌ڕانیێك به‌ناو كارگه‌كه‌دا بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كان قسه‌ بكه‌ن، دواتر هه‌ر یه‌كێك له‌ گرووپه‌كان باشترین شێواز بۆ هاندان و پاداشتكردنی كارمه‌نده‌كان بگرنه‌ به‌ر، هه‌تا هه‌م له‌كاره‌كه‌یان به‌رده‌وام بن هه‌میش به‌گوڕوتینێكی باشتر كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن، له‌كۆتایدا گرووپی هه‌ڵۆكان به‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌شنێ عومه‌ر پێشنیاره‌كانی خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پێنج له‌به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كان نمایش كرد، دواتر گرووپی بروسك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میر سدیق پێشنیاره‌كانی خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه‌ی ئایسكینگ نمایش كرد، له‌ كۆتایدا به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه‌كه‌ له‌سه‌ر بناخه‌ی كرایتیریای  سمارت ئۆبجێكتیڤ هه‌ڵسانگاند، له‌كۆتایدا ده‌ركه‌وت كه‌، گرووپی بروسك به‌ كۆی  ٨٥.٥ خاڵ له‌گرووپی هه‌ڵۆكان ببه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ته‌نها توانیبویان ٨١.٤ خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌، له‌پاداشتی گرووپی بروسك ئێم و ئه‌ی بۆ هه‌ریه‌كێك له‌ گرووپی براوه‌ بڕه‌پاره‌یه‌كیان وه‌ك هاندان و پاداشت پێدان، به‌ڵام له‌گرووپی هه‌ڵۆكان ده‌شنێ عومه‌ریان به‌ كه‌مته‌رخه‌م له‌م تاسكه‌دا ده‌ستنیشان كردوو، بڕیاریاندا له‌ پڕۆگرامه‌كه‌ دووری بخه‌نه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ كۆتایی پێهات، به‌ڵام ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو ته‌واو جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ڵقه‌كانی پێش تر.