كڕینی كاڵا
بۆ ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه هه‌ر گرووپه‌ی پێك هاتبوو له سێ كه‌س، كاردۆ و ئه‌میر سه‌حه‌ر گرووپی بروسك بوون و نه‌وزاد و ده‌شنێ و وه‌رزانیش گرووپی هه‌ڵۆكان بوون، بۆ ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه ئێم و ئه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێی له بواری كڕیندا پێسپاردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له بواری كڕیندا شاره‌زایی په‌یدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها بتوانن به‌كه‌م ترین كات و به كه‌مترین نرخ و به‌به‌رزترین كوالێتی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه بۆیان دیاری كرابوو بیكڕن، هه‌ردوو گرووپ به درێژایی ڕۆژ به‌دوای ئه‌و ده كاڵایه‌دا گه‌ڕان هه‌تا له كۆتاییدا شته‌كانیان كڕی و گه‌ڕانه‌وه بۆرد ڕووم، دوای ورد بوونه‌وه‌ی ئێم و ئه‌ی له كڕینی كاڵاكانیان و به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانیاندا، شێوازی هه‌ڵسه‌نگانده‌كانیان وه‌ك له‌كاتی ڕاسپاردنه‌كه‌دا بۆ ڕوونكردبوونه‌وه، جارێكی تر بیریان خستنه‌وه، كه بریتی بوو له هه‌ژماركردنی هه‌ركاڵایه‌ك بۆیان و به‌راوردكردنی نرخه‌كانیان، كامیان به هه‌رزانتر كڕیبێتی ئه‌وه ئه‌و به براوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرووپێك نه‌یتوانیبێت كاڵایه‌ك بكرێت، ئه‌وا بڕی ١٠٠،٠٠٠ سه‌د هه‌زار دینار ده‌خرێته سه‌ر خه‌رجیه‌كان، به‌مه‌ش باریان قورس‌تر ده‌بێت، به‌م پێیه گرووپی هه‌ڵۆكان توانی كه‌متر خه‌رج بكات له گرووپی بروسك، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كڕینی زۆربه‌ی كاڵاكان پسوله‌ی كڕینیان نه‌هێنابوو بۆ بۆرد ڕووم، بۆیه ئه‌نجامه‌كه گۆڕاو گرووپی هه‌ڵۆكان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌رزان ٤،١٣١،٧٥٠ چوار ملیۆن و سه‌دو سی ویه‌ك هه‌زار و حه‌ت سه‌د و په‌نجا دینار خه‌رجیان هه‌بوو، به‌ڵام گرووپی برووسك به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌حه‌ر بڕی ٣،٧٣١،٧٥٠ سێ ملیۆن و حه‌ت سه‌د و سی ویه‌ك هه‌زار و حه‌وسه‌د و په‌نجا دیناریان خه‌رج كردبوو، به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وت كه گرووپی هه‌ڵۆكان به دۆڕاو هه‌ژمار كرا، دوای وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له كاره‌كانیان ئێم و ئه‌ی بڕیاریاندا به دوورخستنه‌ی سه‌رۆك گرووپی هه‌ڵۆكان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌رزان له پڕۆگرامه‌كه دوورخرایه‌وه، به‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو پێنج كه‌س ماوون.
به‌شی بكه لە