کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ توشبوانی شێرپەنجە و خانەی بێنەوایان
راسپارده‌ی سێهه‌م
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌یی، ئێم و ئه‌ی هه‌ردوو گرووپی برووسك و ههڵۆكانیان راسپارد كه هه‌ستن به رێكخستنی كه‌مپه‌ینێكی خێرخوازی، چوار شوێن بۆ هه‌ردوو گرووپ دیاریكرابوو كه به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یانتوانی شوێنێك هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ كۆبكه‌نه‌وه، شوێنه‌كان بریتی بوون له: ١- نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه. ٢- خانه‌ی به ساڵاچووان. ٣-نهخۆشبووانی تالاسیما. ٣- خانه‌ی بێنه‌وایان. له ئه‌نجامدا گرووپی بروسك خانه‌ی بێنهوایانیان هه‌ڵبژارد هه‌تا كۆمه‌كیان بۆ كۆبكه‌نه‌وه و گرووپی ههڵۆكانیش نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌یان هه‌ڵبژارد، هه‌ریه‌ك له گروپه‌كان بۆیان هه‌بوو یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی چاپخانه هونه‌ریه‌كه هه‌ڵبژێرن تا بتوانن وه‌ك هێمایه‌ك پاداشتی ئه‌وكه‌سانه بده‌نه‌وه كه به‌خشین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌رهه‌مه‌كانیش بریتی بوون له: ١- تی‌شێرت. ٢- كڵاو. ٣- تابلۆی چاپ. ٤- گوڵی یه‌خه. ٥- ئاڵا. گرووپی هه‌ڵۆكان گوڵی یه‌خه‌یان هه‌ڵبژارد، له‌به‌رامبه‌ریشدا گرووپی بروسك تیشێرتیان هه‌ڵبژارد.
راسپارده‌ی ئه‌مجاره زۆر قورس بوو، چونكه ده‌بوایه به ٢ ڕۆژ ئه‌نجام درابایه، ڕۆژی یه‌كه‌م دیزاین بۆ چاپكردن له‌سه‌ر گوڵی یه‌خه و تیشێرته‌كان ئه‌نجامدراو و هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كان سه‌ردانی چاپخانهكهیان كردوو به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ڕۆژی ئاینده به كردن دا.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووه‌م هه‌ردوو گرووپ چوونه ناو فامیلی مۆڵ و له‌وێ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد، له‌و ماوه‌ی كه ئێم و ئه‌ی بۆیانیان د‌یاریكردبوو كاره‌كه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاند، له كۆتایدا ئه‌نجامی هەوڵ و ماندووبوونی هه‌ردوو گرووپ نێردرا بۆ بۆرد ڕووم بۆ ئه‌وه‌ی ئێم و ئه‌ی بڕیاری كۆتای له‌سه‌ر بده‌ن.
دوای وتووێژێكی زۆر و چڕ‌وپڕ ده‌ركه‌وت كه گرووپی بروسك بڕی ٤،٥٠٤،٥٠٠ چوار ملیۆن و پێنجسه‌د و چوار هه‌زار و پێنجه‌سه‌د دیناریان كۆكردبۆوه، له‌هه‌مانكاتدا گرووپی هه‌ڵۆكان بڕی ٣،٨٢٧،٠٠٠ سێ ملیۆن و هه‌شت سه‌د و بیست و حه‌وت هه‌زار دیناریان كۆكردبۆوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری داهات بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین كه گرووپی بروسك براوه بێت، به‌ڵام ده‌بێ حیسابێكی ورد بۆ ئه‌و خه‌رجه بكه‌ین كه هه‌ردوو لا كردوویانه، گرووپی بروسك ٢،٦٠٠،٠٠٠ دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار خه‌رجیان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ٤٠٠ تیشێرتیان كڕیبوو هه‌ر دانه به ٦،٥٠٠ شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
به‌ڵام گرووپی هه‌ڵۆكان ته‌نها ٩٠،٠٠٠ نه‌وه‌د هه‌زار دینار خه‌رجیان هه‌بوو چونكه ته‌نها ١٠٠ دانه له گوڵی سه‌رسنگیان كڕیبوو، به‌م پێیه ئه‌نجامی گرووپه‌كان ئه‌م بڕه پاره‌یان كۆكردۆته‌وه: ١- گرووپی بروسك ١،٩٠٤،٥٠٠ دیناریان بۆ بێنه‌وایان په‌یداكردووه. ٢- گرووپی هه‌ڵۆكان ٣،٧٣٧،٠٠٠ دیناریان بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه كۆكردۆته‌وه. به‌م جۆره گرووپی هه‌ڵۆكان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میر سدیق بۆ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ش براوه بوون، گرووپی بروسك بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر گرووپی هه‌ڵۆكان دۆڕاندیان، بروسك به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌رزان چیچۆ به یاوه‌ری سه‌حه‌ر سه‌عید و گلارا هاتنه‌وه بۆ بۆرد ڕووم، به‌ڵام ئێم و ئه‌ی بڕیاریاندا كه هیچیان به‌هۆی ئه‌م دۆڕانه دوور نه‌خرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده سروشتی پرۆگرامه‌كه وایه كه ده‌بێت كه‌سی كه‌م ته‌رخه‌م دوربخرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری خێرخوازیان ئه‌نجامدابوو و توانیبوویان بڕه‌پاره‌یه‌كی باش بۆ بێنه‌وایان كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه ئێم و ئه‌ی بڕیاریاندا كه هه‌رسێ كه‌س له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بن، تا بتوانن له كاری خێرخوازی به‌رده‌وام بن له داهاتوودا.

به‌شی بكه لە