دروستکردنی دراوی کوردی بۆ دەوڵەتی کوردستان

21 November 2014
دروستکردنی دراوی کوردی بۆ دەوڵەتی کوردستان
ئێم و ئه‌ی، له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا هه‌ردوو گرووپی برووسك و هه‌ڵۆكانیان راسپارد به‌ دیزاینكردن و دروستكردنی بناخه‌كانی پاره‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان، دوای 8 كاژێر كاركردن، هه‌ردوو گرووپ ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێ هێنا، له‌لایه‌ن 3 پسپۆڕی بواری ئابووری و دارایی و بانك له‌سه‌ر 10 بنه‌ما هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری هه‌ردوو گرووپ كرا، بنه‌ماكان به‌م شێوه‌ بوو
١- ڕه‌نگ
٢- بنه‌ماكانی پاره‌
٣- قه‌باره‌
٤- ناو
 ٥- سیمبول
٦- جۆری مادده‌
٧- لایه‌نی سه‌لامه‌تی
٨- دیزاینی گشتیی
٩- فۆنت
١٠- چیرۆكی پشته‌وه‌ی وێنه‌كان
به‌م پێیه‌ هه‌رمامۆستایه‌ک بۆ هه‌ر بنه‌مایه‌ك 10 نمره‌ی له‌به‌ر ده‌ست بوو، له‌ كۆتاییدا گرووپی بروسك توانیان له‌ كۆی 300 خاڵ 226 خاڵ به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام گرووپی هه‌ڵۆكان توانیان 237 خاڵ به‌ده‌ستبهێنن، به‌م پێیه‌ گرووپی هه‌ڵۆكان بوونه‌ براوه‌ی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌، له‌ پاداشتی ئه‌م برده‌وه‌نه‌وه‌یاندا محەممەد و ئاوارە کە لە بەرنامەکەدا بە (ئێم و ئه‌ی) ناسراوون، گرووپی هه‌ڵۆكانیان نارده‌ تەلەفریك و هاوینه‌هه‌واری كۆڕه‌ك، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی ئه‌و دۆڕانه‌کەی گرووپی برووسك، دوابەدوای شیکردنەوەی هۆکاری دۆڕاندنەکەیان، شه‌ونمیان وه‌ك كه‌مته‌رخه‌مترین كه‌سی ئه‌م كاره‌ ده‌ستنیشانكرد و دواتر له‌ به‌رنامه‌كه‌ دورخرایه‌وه‌، گرووپی برووسك كه‌سێكیان لەدەستدا و ئێستا بە ژمارە لەگەڵ گرووپی هه‌ڵۆكان یەکسانن، پرۆگرام بەردەوامە و هەردوو گرووپ خۆیان ئامادەکردووە لە ئەڵقەی چوارەمدا کێبڕکێ لەسەر کۆکردنەوەی کۆمەکەی بکەن بۆ خانەی منداڵانی بێسەرپەرشت و منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە