پەرەپێدان بە کاڵای خۆماڵی
پەرەپێدان بە کاڵای خۆماڵی
له‌م ڕاسپارده‌یه‌دا ئێم و ئه‌ی له بازاڕی كارفۆڕ هه‌ردوو گروپیان بینی، ، داوایان لێ‌كردن كه بۆ كاڵایه‌كی كوردی پرۆسه‌ی رێكخستن و به پاكه‌ت كردن ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ردوو گرووپ دوای گه‌ڕانێكی زۆر له ناو ڕه‌فه‌كانی كارفۆڕدا و سه‌یركردنی به‌رهه‌مه‌كانی كه له‌و بازاڕه‌دا نمایشكراون، بیرۆكه‌یان له سه‌ر شێوازی پاكه‌ت كردن وه‌رگرت، دواتر له دوو شوێنی جیاوازدا جێگیركران و ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان به‌دوای زانیاری زیاتردا، له كۆتایدا هه‌ر گرووپه و پرێزنته‌یشنێكی ئاماده‌كرد و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌میر سدیق و مهنوچهرهر (ئاكۆ) له گرووپی هه‌ڵۆكان و كاردۆ و ده‌شنێ له گرووپی بروسك پێشكه‌ش به هه‌ر یه‌ك له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كرا، لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌رانه نمره‌یان بۆ به‌رهه‌می گرووپه‌كان دانا:
Originality ڕه‌سه‌نایه‌تی
Exportable ڕێژه‌ی هاورده كردن
Marketing plan پلانی بهبازاڕكردن
Competitiveness ڕێژه‌ی ڕكابه‌رایه‌تی
Consumer loyalty دڵسۆزی به‌كاربه‌ران
بۆ هه‌ریه‌كێك له‌م پێوه‌رانه ٢٠ خاڵی لهسهردانرا، دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێم و ئه‌ی، ده‌ركه‌وت كه گرووپی هه‌ڵۆكان توانیویانه ٦٧.٢٥ خاڵ كۆبكه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا گرووپی بروسك توانی ٦٩ خاڵ كۆ بكاته‌وه، له‌م ڕاسپارده‌یه گرووپی بروسك دووجاره له‌سه‌ر یه‌ك ده‌یباته‌وه، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی ئه‌م جاره به‌دڵی ئێم و ئه‌ی نه‌بوو چونكه ئێم و ئه‌ی وتیان ئێمه داوامان لێتان نه‌كردووه به‌رهه‌مێكی نوێ دروست بكه‌ن داوامان لێتان كردووه به‌رهه‌مێكی كوردی پاكیج بكه‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌ك له گرووپه‌كان له داواكاری ئێم و ئه‌ی به‌باشی تێنه‌گه‌یشتبوون، بۆیه گرووپی بروسك هه‌ڵسابوو به دروستكردنی بنێشتی كوردی به هه‌نگوینه‌وه، هه‌روه‌ها گرووپی ههڵۆكانیش ژێر كتریان دروستكردبوو بهبهڕوو، هه‌رچه‌نده گرووپی بروسك به سه‌رۆكایه‌تی ده‌شنێ به براوه‌ی ئه‌م ڕاسپارده هه‌ژمار كران، به‌ڵام له‌به‌ر خراپی به‌رهه‌مه‌كه‌یان هیچ پاداشتێكیان پێنه‌درا وه‌ك ڕاسپارده‌كانی تر كه گرووپی براوه ده‌نێردرایه شوێنێكی خۆش، بۆیه گروپی براوه نێردرانه‌وه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان، له‌به‌رامبه‌ریشدا گروپی هه‌ڵۆكان له بۆرد ڕوومدا مانه‌وه، دواتر داوا له مه‌نوچه‌هر (ئاكۆ) كه سه‌رۆكی گرووپی هه‌ڵۆكان بوو كرا كه دوو كه‌سی كه‌م ته‌رخه‌م له‌گه‌ڵ خۆی له بۆرد ڕووم بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م تهرخهمترین كه‌سی لێ دووربخه‌نه‌وه، بۆیه ئاكۆ بڕیاریدا كه ئه‌میر و وه‌رزان له‌گه‌ڵ خۆی بهێڵێته‌وه، ئێم و ئه‌ی هه‌ر زوو وهرزانیان به‌ڕێ كرده‌وه لای هاوڕێكانی، چونكه پێیان وابوو وه‌رزان نه‌ده‌بووایه له بۆرد ڕووم بێت، له‌كۆتاییدا ئێم و ئه‌ی بڕیاریان دا به دوورخستنه‌وه‌ی ئاكۆ له پڕۆگرامه‌كه.
به‌شی بكه لە