راسپارده‌ی پێنجه‌م داهێنان له‌ بواری خزمه‌تگوزاریدا

راسپارده‌ی پێنجه‌م داهێنان له‌ بواری خزمه‌تگوزاریدا

له‌م راسپارده‌یه‌دا هه‌ردوو گرووپ راسپێردران، كه‌ خزمه‌گوزارییه‌كی نوێ بۆ هێڵی ئاسمانی زاگرۆس جێت پێشنیاز بكه‌ن، هه‌تا زاگرۆس جێت بتوانێ له‌نێو فڕۆكه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ بكات، كه‌ به‌هۆی ئه‌و هێڵه‌وه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن، هه‌ردوو گرووپه‌کە راسته‌وخۆ چوونه‌ نێو فڕۆكه‌ی زاگرۆس جێت، له‌نزیكه‌وه‌ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، دواتر له‌دوو شوێنی جیاوازی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ پلانیان بۆ داهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ داده‌نا، پاش كۆتاییهاتن به‌كاری گرووپه‌كان، هه‌ردوو گرووپ وانه‌یه‌كی روونكردنه‌وه‌ییان بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ئاماده‌كرد. نه‌وزاد، كه‌ سه‌رۆكی گرووپی بروسك بوو، وانه‌ روونكارییه‌كه‌ی بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن نمایشكرد، هه‌روه‌ها فه‌للاح رەئوف به‌نوێنه‌رایه‌تی گرووپی هه‌ڵۆكان وانه‌ رونكارییه‌كه‌ی 

بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن نمایشكرد، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندیش به‌پێی پێوه‌ری SMART پله‌یان بۆ هه‌ردوو گرووپ دانا، كه‌ هه‌موو پێوانه‌كه‌ 200 نمره‌ی له‌سه‌ر بوو.

پێوه‌رێكه‌ به‌م شێوه‌یه‌: SMART 

Specific :

40 نمره تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت

Measurable :

40 نمرە بتوانرێ پێوانه‌ بكرێت

Achievable :

نمره‌ بتوانرێ جێبه‌جێ بكرێت

Realistic :

40 نمره‌راسته‌قینه‌ بێت و ته‌نها له‌ خه‌یاڵدا نه‌مێنێته‌وه‌

Timed : (٤٠ نمره‌) له‌ كاتێكی دیاریكراودا جێبه‌جێ بكرێت

هه‌ردوو گرووپ هاتنه‌وه‌ بۆرد رووم، پاش گفتوگۆیه‌كی درێژ، داوای ئه‌نجامی راسپارده‌كه‌ كرا، له‌ كۆتاییدا ده‌ركه‌وت كه‌ گرووپی بروسك به‌ كۆی 151 خاڵ له‌به‌رامبه‌ر 148 خاڵ له‌گرووپی هه‌ڵۆكان ببه‌نه‌وه‌، ئێم و ئه‌ی بڕیاریاندا بۆ پاداشتی سه‌ركه‌وتنی گرووپی بروسك به‌گه‌شتێكی سێ رۆژه‌ بیاننێرن بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، هه‌روه‌ها داوایان له‌ شه‌ن ئه‌كره‌م، كه‌ سه‌رۆكی گرووپی هه‌ڵۆكان بوو، کرد، دوو كه‌سی كه‌مته‌رخه‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێته‌وه‌ بۆرد رووم، دواتر شه‌ن بڕیاریدا كه‌ ئه‌میر سدیق و فه‌للاح ره‌ئوف له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌ بۆرد رووم بهێڵێته‌وه‌، دوای گفتوگۆیه‌كی درێژ، ئێم و ئه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌گرووپی هه‌ڵۆكان له‌ بیرۆكه‌یاندا داهێنانیان كردووه‌، به‌ڵام داهێنانه‌كه‌یان ناتواندرێت بكرێته‌ راستی و له‌ نێو فڕۆكه‌دا سودی لێوه‌ربگیردرێت، بۆیه‌ بڕیاریاندا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی فه‌للاح ره‌ئوف، چونكه‌ زۆر پێداگیری له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی خۆی كردبوو و دەرفەتی بە گرووپه‌كه‌ی نه‌دابوو، كه‌ شەش بیرۆكه‌ی دیکەیان هه‌بوو، بیخه‌نه‌ڕوو، به‌م شێوه‌یه‌ راسپارده‌ی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ش كۆتاییهات.