دروست کردنی رێکلام
راسپارده‌ی چواره‌م
به‌یانییه‌كی زوو كاندیده‌كان له شووشتنگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل چاویان به ئێم و ئه‌ی كه‌وت، ئه‌م ئه‌ڵقه جیاواز له ئه‌ڵقه‌كانی دیکە ئێم و ئه‌ی كاندیده‌كانیان تێكه‌ڵكرد، به‌م جۆره:
گرووپی هه‌ڵۆكان جارێكی دیکە به‌م شێوه‌یه داڕێژرایه‌وه:
١- فه‌للاح محەممەد
٢-فریشته سلێمان
٣- ئه‌میر سدیق
٤-شه‌ن ئه‌كره‌م
٥- ئاكۆ محەممەد
٦- وه‌رزان چیچۆ
هه‌روه‌ها گرووپی بروسك به‌م شێوه‌یه پێك هاته‌وه:
١- نه‌وزاد یوسف
٢-گلارا محەممەد
٣-كاردۆ جاف
٤- سه‌حه‌ر سه‌عید
٥-ره‌قیب سەعید
٦-ده‌شنێ عومەر
دواتر ئێم و ئه‌ی دوور له نه‌ریتی ئاڵقه‌كانی رابردوو، سه‌رۆكی بۆ هه‌ردوو گرووپه‌كه‌ی دیاری كرد، كه فریشته سلێمانی كرده سه‌رۆكی گرووپی هه‌ڵۆكان و ره‌قیب سه‌عیدی كرده سه‌رۆكی گرووپی برووسك، دواتر راسپارده‌ی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یان بۆ كاندیده‌كان ئاشكراكرد، كورته‌ی راسپارده‌كه‌ش بریتی بوو له دروستكردنی كه‌مپه‌ینێكی به‌بازاڕكردن بۆ به‌رهه‌مێكی نوێ، كه بۆ ئۆتۆمبێل شووشتن به‌كارده‌هێنرێت به‌بێ ئاو.
ستافی پڕۆگرام سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌ردوو گرووپ بده‌ن له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی ناو كه‌مپه‌ینه‌كه.
پاش سێ كاژێر له كاركردن و پلاندانان، هه‌ردوو گرووپ كاری وێنه‌گرتن و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان خسته بواری كاره‌وه، دوای وێنه‌گرتن ده‌ستیان كرد به كاری مۆنتاژ و دواتر پاش هەشت كاژێر كاركردن، له رێگای راوێژكاره‌كانه‌وه به‌رهه‌می هه‌ردوو گرووپ گه‌یه‌ندرایه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، كه پێكهاتبوو له دوو كه‌سی پسپۆڕی بواری دروستكردنی رێكلام و ئه‌دڤه‌رتایزینگ و ئێم و ئه‌ی، له به‌رئه‌وه‌ی ئێم و ئه‌ی تایبه‌تمه‌ندن له‌و بواره‌دا، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر بناخه‌ی مۆدێلی (AIDA) واته:
Attention سه‌رنجڕاكێشان
Interest نیشاندانی گرنگی
Desire ئاره‌زووی له‌گه‌ڵ مانه‌وه
Action كار و جوڵه
دواتر ده‌ركه‌وت كه گرووپی هه‌ڵۆكان توانیانه به 74 خاڵ به‌سه‌ر گرووپی برووسكدا سه‌ربكه‌ون كه توانیبویان ته‌نها 67 خاڵ به‌ده‌ستبهێنن.
له كۆتاییدا ئێم و ئه‌ی داوایان له ره‌قیب سه‌عید سه‌رۆك گرووپی بروسك كرد، كه دوو كه‌سی كه‌مته‌رخه‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێته ژووره‌وه، ئه‌ویش گلارا و سه‌حه‌ری هێنایه‌وه بۆرد رووم، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی ئێم و ئه‌ی و به پشت به‌ستن به تێبینییه‌كانی هه‌ردوو راوێژكاره‌كان، بڕیاردرا به دوورخستنه‌وه‌ی ره‌قیب سه‌عید له پڕۆگرامه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مامۆستا ره‌قیب خۆی پسپۆڕی بواری راگه‌یاندنی ئیسلامی بووه و پێشتر له راگه‌یاندن كاری كردووه، هه‌روه‌ها نه‌یتوانیبوو به باشی گرووپه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ببات، له‌به‌رامبه‌ریشدا گرووپی براوه نێردرا بۆ كۆمه‌ڵگای مازی له دهۆك و دوو رۆژ له وێ كاتیان به‌سه‌ربرد، به‌م شێوه‌یه به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌م ئاڵقه‌یه كۆتاییهات، ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی دیکە سه‌رنجڕاكێش ده‌بێ.

به‌شی بكه لە