داهێنانی یاریه‌ك بۆ مناڵان
ئێم و ئه‌ی له‌به‌یانیه‌كی زوودا داوایان له گرووپی هه‌ڵۆكان و گرووپی بروسك كرد، كه بێنه قوتابخانه‌ی به‌ریتانی نێوده‌وڵه‌تی، ڕاسته‌وخۆ داوایان له هه‌ردوو گووپ كرد كه بێنه ناو دنیای بزنسی منداڵان، و له نزیكه‌وه له حه‌ز و خواسته‌كانیان بكۆڵنه‌وه تا بتوانن دڵی منداڵان ڕازی بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست بوو جۆره یاریه‌ك دابهێنن كه پێشتر نه‌بووبێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت ده‌بێته داگیركردنی بیرۆكه‌ی خه‌ڵكی تر و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، بۆیه هه‌ردوو گرووپ زۆر به وریایی پڕۆفێشناڵانه توانیان كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن، ڕاسپارده‌ی ئه‌م جاره‌یان به دوو ڕۆژ ته‌واو ده‌بوو، ڕۆژی یه‌كه‌م ته‌نها دیزاینی بیرۆكه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام له ڕۆژی دووه‌مدا چوونه لای دوو وه‌ستای دارتاش هه‌تا بتوانن نمونه‌كه (پڕۆتۆتایپ)ه‌كه دروست بكه‌ن، ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وش بڵێین كه پێش هه‌موو شتێك هه‌ردوو گرووپ ڕای وردی هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌یه‌ن وه‌رگرت كه ببونه سامپڵی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان، دوای دوو ڕۆژ توانیان دوو نمونه‌ی یاری باش بۆ لای قوتابیه‌كان بهێننه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن ڕاوێژكارانی ئێم و ئه‌ی ڕاپرسیه‌ك ده‌ستی پێكرد، هه‌ر قوتابیه‌ك بۆی هه‌بوو ته‌نها یه‌ك یاری هه‌ڵبژێرێت، له‌كۆتایدا ئه‌نجامه‌كه نێردرا بۆ بۆرد ڕووم، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گرووپ هاتنه‌وه بۆ بۆرد ڕووم ده‌ركه‌وت كه ئه‌میر سدیق سه‌رۆكی گرووپی هه‌ڵۆكان بوو، هه‌روه‌ها كاردۆ محمدیش سه‌رۆكی گرووپی بروسك بوو، دوای سه‌یركردنی به‌رهه‌می هه‌ردوو گرووپ له‌لایه‌ن ئێم و ئه‌ی، تێبینیه‌كانی خۆیان خسته ڕوو، دواتر ئه‌نجامه‌كه ڕگه‌یاندرا، كه له‌كۆی ٤٣ قوتابی به‌م شێوه‌یه ده‌نگیان دابوو، ١٧ قوتابی ده‌نگیان به به‌رهه‌می گرووپی هه‌ڵۆكان دابوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا ٢٦ قوتابی ده‌نگیان به به‌رهه‌می گرووپی بروسكدابوو، به‌م شێوه‌یه گرووپ بروسك براوه‌ی ئه‌مجاره‌ی پڕۆگرامه‌كه بوون، بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌م ته‌رخه‌مترین كه‌س داوا له ئه‌میر سدیق كرا كه دوو كه‌سی كه‌مته‌رخه‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێته‌وه بۆ بۆرد ڕووم، به‌ڵام ئه‌میر ڕه‌تی كرده‌وه كه دوو كه‌س ده‌سنیشان بكات، بۆیه ئێم و ئه‌ی بڕیاریان دا شه‌ن ئه‌كره‌م و فریشته ڕه‌سول كه پێیان وابوو كه‌مته‌رخه‌من دوربخه‌نه‌وه له پڕۆگرامه‌كه، به‌م شێوه‌یه ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ش به كۆتاهات، به‌ڵام ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو ڕاسپارده‌یه‌كی زۆر جیاوازتره.
به‌شی بكه لە