دروستكردنی وێب سایتێك بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێ له كوردستان
ئه‌ڵقه‌ی نۆهه‌مه، به‌ڵام هه‌شته‌مین ڕاسپارده‌یه گرووپه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئێم و ئه‌ی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان چاویان كه‌وت به هه‌ردوو گرووپی بروسك و هه‌ڵۆكان، لاسه‌نگیه‌كی گه‌وره دروست ببو له نێوان هه‌ردوو گرووپدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌ڵقه‌ی ڕابردوودا دوو كه‌س له گرووپی هه‌ڵۆكان دوورخرابوونه‌وه، گرووپی هه‌ڵۆكان ته‌نها ئه‌میر و وه‌رزان مابوونه‌وه، به‌ڵام گرووپی بروسك پێنج كه‌س بوون، ئێم و ئه‌ی بڕیاریان دا كه ده‌شنێ و نه‌وزاد بچنه گرووپی هه‌ڵۆكان، به‌ڵام ئه‌وكاتیش لاسه‌نگیه‌ك دروست ده‌بوو، چونكه گرووپی هه‌ڵۆكان ببوه چوار كه‌س و گرووپی بروسكیش ببوه سێ كه‌س، هه‌ر گرووپه‌ی له دوو كچ و یه‌ك كوڕ پێكهاتبوو، ئه‌میر سدیق له‌نێوانیان دا مابۆوه، ئێم و ئه‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌گرووپه‌كانی دایه ده‌ستی خودی ئه‌میر، ئه‌میریش به تیر‌و پشك گرووپی هه‌ڵۆكانی بۆ ده‌رچوو، دواتر ئێم و ئه‌ی ڕاسپارده‌ی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یانی بۆ ڕوونكردنه‌وه، كه بریتی بوو له دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك بۆ سه‌نته‌ری هه‌ولێر بۆ پرخه‌و نه‌خۆشیه‌كانی خه‌و، كه سه‌نته‌رێكی تازه‌یه له كوردستان، هه‌ردوو گرووپ كاری زۆریان ئه‌نجام دا تا گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی كه دوو ماڵپه‌ڕیان به فۆتۆشۆپ درووستكرد، دواتر له كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی ماڵپه‌ڕ پڕۆژه‌كانیان به ئه‌نجام گه‌یاند، هه‌ردوو گرووپ كاره‌كانی خۆیانیان به‌و دكتۆرانه نیشاندا كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بۆ دروستكرابوو، ئه‌وانیش به پێی (ده) كرایتریا نمره‌یان بۆ كاره‌كانی گرووپه‌كان دانا، دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانیان هه‌ردوو گرووپ چوونه‌وه بۆردڕووم، له‌وێ جارێكی تر كاره‌كانیان كه‌وته‌وه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه‌ی ئێم و ئه‌ی، پاش شیكردنه‌وه‌ی لایه‌نی باش و ناباشی كاره‌كانی هه‌ردوو گرووپ، ئه‌نجامی كۆتایی گرووپی هه‌ڵۆكان به سه‌رۆكایه‌تی كاك نه‌وزاد توانیان ٧٧.٥ خاڵ كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام گرووپی بروسك به‌سه‌رۆكایه‌تی گلارا توانیان ته‌نها ٧٢.٧٥ خاڵ كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه گرووپی هه‌ڵۆكان به براوه‌ی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه هه‌ژماركران، له‌به‌رامبه‌ر به‌م سه‌ركه‌وتنه گرووپی هه‌ڵۆكان نێردران بۆ هۆتێلی دیڤان له‌هه‌ولێر هه‌تا خوانێك له‌گه‌ڵ ئێم و ئه‌ی به‌یه‌كه‌وه بخۆن، به‌ڵام كاردۆ و گلارا و سه‌حه‌ر له بۆردڕوومدا مانه‌وه، دوای به‌دواداچونێكی ورد و به پشت به‌ستن به تێبینیه‌كانی هه‌ردوو ڕاوێژاكاران، ئێم و ئه‌ی بڕیاریان دا به دورخستنه‌وه‌ی گلارا له پڕۆگرامه‌كه.
به‌شی بكه لە