ژەمێکی رووەکی بە تاژینی مەغریبی

02 April 2024
ژەمێکی رووەکی بە تاژینی مەغریبی

شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی دروستکردنی ژەمێکی رووەکی بە تاژین کە شێوازێکی مەغریبییە رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:

پێداویستییەکان
کولەکە، بیبەر، پەتاتە، گێزەر، پیاز، بەزالیا، مەعدەنووس، تەماتە، سیر، بەهارات، زەعفەران، زەنجەفیل

ئامادەکردن
سەرەتا پیازەکە وردە دەکرێت و لەناو رۆنی زەیتوون کەمێک سوور دەکرێتەوە، دواتر پێکهاتەکانی دیکەی وەکو کوولەکە و بیبەر و گێزەر و پەتاتە پارچە دەکرێن و دەخرێنە ناو مەنجەڵەکە و لەگەڵ پیازەکە تێکەڵدەکرێن. دوای ئەوەی زەعفەرانەکەش دەکرێتە ناو مەنجەڵەکە. خوێ و بەهارات بەپێی پێویست. دوای 15 خولەک تەماتە و بەزالیا و سەوزەکانی دیکەی تێدەکرێت. دوای ئەوە پەرداخێک ئاوی تێدەکرێت.