قاورمەی مریشک
شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی دروستکردنی ژەمێکی تامخۆشی قاورمەی. مریشک رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:
پێداویستییەکان
مریشک، دارچین، هێل، گەڵای غار، دۆشاوی تەماتە، ئاوی مریشک
ئامادەکردن
سەرەتا مریشکە پارچەکراوەکە لەناو مەنجەڵێکدا گەرمدەکرێت، دواتر دارچین و هێل و دۆشاوەکەی تێدەکرێت. دوای چەند خولەکێک ئاوی مریشکی تێدەکرێت. دواتر لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت تاوەکو بەتەواوی دەکوڵێت و پێشکەشدەکرێت.
بهشی بكه لە