مریشک لەناو فڕن

09 April 2024
مریشک لەناو فڕن
شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی دروستکردنی ژەمێکی مریشکی ناو فڕن رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:

پێداویستییەکان
مریشک، تەماتە، پیاز، سیر، مەعدەنووس، لیمۆ، زەنجەفیلی وشک، دارچین، زەعفەران، زەردەچەوە

ئامادەکردن
سەرەتا مەعدەنووس و پیاز و سیر و تەماتە پێکەوە لەناو میکسەرێک دادەنرێن بۆ ئەوەی سۆسێکی تایبەت بۆ مریشکەکە دروستبکرێت. کەمێک رۆنی زەیتوون دەکرێتە ناو مەنجەڵێک و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت. سۆسە ئامادەکراوەکە دەکرێتە باو مەنجەڵەکە و مریشکەکەش دەخرێتە ناو هەمان مەنجەڵ بۆ ماوەی 10 خولەک. دوای ئەوە کەمێک ئاو دەکرێتە ناو مەنجەڵەکە و بۆ ماوەی 25 خولەک تاوەکو کەمێک نزیک دەبێتەوە لە کوڵان. دواتر مریشکەکە دەخرێتە سەر سینییەکی نێو فڕن و بۆ ماوەی 15 خولەک لە فڕندا دادەنرێت یاخود تا ئەو کاتەی مریشکەکە بە تەواوی دەبرژێت.