ئامادەکردنی مریشک بەشێوەی کنتاکی

05 April 2024
ئامادەکردنی مریشک بەشێوەی کنتاکی
شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆ ش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی دروستکردنی ژەمێکی مریشک بە شێوازی کنتەکی رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:

پێداویستییەکان
مریشک، ئارد، سەموونی هاڕاو، هێلکە، کەرە، سیرە، مەعدەنووس

ئامادەکردن
سنگی مریشکەکە پاندەکرێتەوە، مەعدەنووس لەگەڵ کەرە دەشێلرێت، ئینجا دەکرێتە ناو مریشکە پانکراوەکە و لێیدەپێچرێتەوە. دواتر مریشکەکە لەناو ئارد، هێلکە، ئینجا سەموونە هاڕاوەکە دادەنرێت و دەخرێتە فڕنەوە تاوەکو بەجوانی دەبرژێت.