مریشک لەگەڵ ترشە سماق
شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی ئامادەکردنی مریشک لەگەڵ ترشە سماق و ساوەری سوور رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:
پێداویستییەکان
رانی میریشک، ترشە سماق، رۆنی زەیتوون، پیاز، سیر، لیمۆ
ئامادەکردن
سەرەتا پیاز و سیر و لیمۆ پارچە پارچە دەکرێت و لەسەر سینی فڕن دادەنرێن. دواتر کەمێک رۆنی زەیتوون بە رانی مریشکەکە دەکرێت و ئینجا بە جوانی ترشە سماقی پێوە دەکرێت. رانی مریشکەکە لەسەر سیر و پیاز و لیمۆی ناو سینی فڕنەکە دادەنرێت و دەخرێتەنێو فڕنەوە تاوەکو بەجوانی مریشکەکە دەبرژێت.
بهشی بكه لە