ماسی لەگەڵ پەتاتەی کوڵاو

08 April 2024
ماسی لەگەڵ پەتاتەی کوڵاو
شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆ ش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی دروستکردنی ژەمێکی ماسی لەگەڵ پەتاتەی کوڵاو رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:

پێداویستییەکان
ماسی، پەتاتە، کەرە، رۆنی زەیتوون، قارچک

ئامادەکردن
سەرەتا پەتاتەی ورد بە توێکڵەکەیەوە لەناو ئاودا دەکوڵێنرێت تا ئەوەندە پەتاتەکان نەرم دەبن و بۆ خواردن گونجاو دەبن. ماسییەکە دەکرێتە پارچەی بچووک بچووک، بەپێی پێویست خوێ و بیبەری رەشی پێدادەکرێت. کەمێک رۆنی زەیتوون دەکرێتە ناو تاوەیەک تاوەکو رۆنەکە گەرم دەبێت. پارچە ماسییەکان دەکرێنە ناو تاوەکە تاوەکو هەردوو رووی بە تەواوی دەبرژێت.