گوێچکە ماسی لەگەڵ زەڵاتەی کینوا و شیرینی هەرمێ

07 April 2024
گوێچکە ماسی لەگەڵ زەڵاتەی کینوا و شیرینی هەرمێ
شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆ ش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی دروستکردنی ژەمێکی گوێچکە ماسی لەگەڵ زەڵاتەی کینوا و شیرینییەکی تایبەت بە هەرمێ رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:

پێداویستییەکان
گوێچکە ماسی، کینوا، هەرمێ، شەکری قاوەیی، کەرە، رۆنی زەیتوون 

ئامادەکردن
سەرەتا کەمێک کینوا لەناو مەجەڵێکدا لەگەڵ ئاو دەکوڵێنرێت تاوەکو نەرم دەبێتەوە. هەندێک پیاز و خەیار ورد دەکرێت و دوای کوڵانی کینواکە، لەگەڵیدا تێکەڵدەکرێت. دوو هەرمێی گەورە لەناو مەنجەڵێک دەکرێن و تاوەکو بە تەواوی نەرم دەبن، دواتر شەکری قاوەیی و دۆشاوی خورما لەگەڵ تێکەڵدەکرێت و ئەوەی کە دەشمێنێتەوە بەسەر هەرمێکەدا دەکرێت. گوێچکە ماسییەکە پارچەی بچووک دەکرێت و لەناو تاوەیەک کە کەمێک رۆنی زەیتوونی تێدایە سوور دەکرێتەوە.