گۆشت لەگەڵ خورما و قەیسی

28 March 2024
گۆشت لەگەڵ خورما و قەیسی

شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی ئامادەکردنی خواردنێکی مەغریبی کە بە گۆشت و خورما دروستدەکرێت، رووندەکاتەوە. سەرەتا پێداویستییەکانی ژەمە خۆراکییەکە باسدەکات کە بەمشێوەیە:

پێداویستییەکان
گۆشتی بەرخ، قەیسی، خورما، زەنجەفیل، دارچین، بەهاراتی مەغریبی، پیازی سوور، سیر، زەعفەران، بیبەری رەش، خوێ، پرتەقاڵ، بادام 

ئامادەکردن
سەرەتا پیازەکە لەناو رۆنی زەیتوون سووردەکرێتەوە و دواتر سیر و زەعفەرانی تێدەکرێت. دواتر گۆشتەکەی تێدەکرێت لەگەڵ خوێ بەپێی پێویست. دوای ئەوە پەرداخێک ئاوی تێدەکرێت تاوەکو بە تەواوی گۆشتەکە دەکوڵێت. دوای ئەوە خورما و قەیسی و بادام و توێکڵی پرتەقاڵی تێکەڵ دەکرێت و بۆ ماوەی 5 خولەک لەسەر ئاگر دەمێنێتەوە و ئامادە دەبێت.