وزەی زیانبەخش

وزەی زیانبەخش
سپێشەڵریپۆرتی وزەی زیانبەخش، باسی زیانی ئەو دۆکەڵە دەکات کەلە کۆی موەلیدە ئەهلییەکان کە بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان فڕێدەردەدرێنەوە هەواوە.

بەپێی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان 3هەزار و 108 شوێنی موەلیدەی ئەهلی هەیە کە 7 هەزار و 354 موەلیدە کاریان تێدا دەکەن. لە90٪ی موەلیدەکان لە نێو شارەکانن.

پارێزگای هەولێر زۆرترین شوینی موەلیدەی تێدایە کە هەزار و 342 شوێنە و لە8٪ی موەلیدەکانی لە گوندەکانن.

پارێزگای سلێمانی هەزار و 150 شوێنی موەلیدەی تێدایە و لە 10٪ شوێنی موەلیدەکان لە گوندەکانن.

پارێزگای دهۆک 54 کەمترین شوێنی موەلیدەی تێدایە کە 540 شوێنە و لە 31٪ شوێنی موەلیدەکان لە گوندەکانە.

هەر بەپێی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان:

لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 311 هەزار و 598 هاوبەشی کارەبای موەلیدی ئەهلی هەیە.

موەلیدە ئەهلییەکان 5 ملیۆن و 290 هەزار و 169 ئەمپێر کارەبا بەرهەمدەهێنن 

ئەمە گەڕەکێکی شاری هەولێرە...سەرباری ئەو هەموو موەلیدە ئەهلییەی بە گەڕەکەکاندا بڵاوبوونەتەوە، سەدان موەلیدەش لە بەردەم ماڵەکان دانراون.. واتا بە سێ سەرچاوەی جیاواز وزەی کارەبا بۆ کەرەستە و کەلوپەلەکانی ماڵەکانیان دابیندەکەن.

لەماوەی ساڵی 2021 دا موەلیدە ئەهلییەکان 311 ملیار و 250 ملیۆن و 569 هەزار لیتر گاز و 26 ملیۆن و 50 هەزار و 79 لیتر رۆنیان سووتاندووە. دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی ئەو گاز و رۆنە سووتێندراوە بەپێی بۆچوونی شارەزایان، رێژەیەکی ئێجگار زۆرە بۆ شێواندنی ژینگە و هەوای هەرێمی کوردستان.

ژێرخانی كارەبای هەرێمی کوردستان، توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 7 هەزار مێگاوات كارەبای هەیە، بەڵام ئێستا تەنیا 3 هەزار و 500 مێگاوات كارەبا بەرهەم دێت. بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی کارەبا و رزگاربوون لەو فشارە زۆرەی لەسەریەتی وەزارەتەکە دەستی بە پرۆسەی سیستمی پریپەید کردووە، تاوەکو ئێستا لەشەش شوێنی هەرێمی کوردستان ئەم سیستمە جێبەجێکراوە... لەنێو بازاڕی سلێمانی بەهۆی کارپێکردنی سیستمی پریپەید 28 موەلیدەی ئەهلی کۆتایی بەکارکردنیان هێندراوە و لە پارێزگای هەولێر کارەبای 55 هەزار بەشداربوو کراوەتە پریپەید و 320 موەلیدە لابراون. لە پارێزگای دهۆکیش لە5٪ی بەشداربووانی کارەبا کراونەتە پریپەید.

ساڵ لە دوای ساڵ لیستی نەخۆشخانەکان قەرەباڵختر دەبن.. بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی 10 ساڵدا و لە 2014ەوە بۆ 2023، ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە لە هەزار و 528 کەیسی توشبووەوە، گەیشتووە بە 9 هەزار و 911 کەیس، واتا 8 هەزار و 383 توشبوو بە رێژەی 549% شێرپەنجە زیادیان کردووە.