سووپی نیسک و میڵک شەیک
لە بەرنامەی شیڤ و شیرینی ئەمڕۆ دا، ئەڤین دەروێش سووپێکی نیسک بە تامێکی جیاواز و خۆش ئامادە دەکات، ھەروەھا سەموونێکی بەتامیش دەبرژێنێت و، دوو میڵک شەیکی خۆشیش دروستدەکات.
پێکھاتەکان: نیسک، پیاز، تەماتە، کەرە (یان زەیت)، خوێ، دۆشاوی تەماتە (ئەگەر پێویست بوو)، سەموون، شیر، مۆز، ئایسکرێم، نوتێلا، کرێم (بۆ رازاندنەوە)، فستق یان گوێز (بۆ رازاندنەوە)، پیازی سوورکراوە (بۆ رازاندنەوە.
ئامادەکردن
1. ئامادەکردنی سووپ: سەرەتا پیاز و تەماتەکە ورد دەکەین، مەنجەڵەکە گەرمدەکەین و کەرەی تێدەکەین. پیاز و تەماتەکەی تێدەکەین و سووریان دەکەینەوە. خوێ و تێکەڵەی خوێی فێجێتای تێدەکەین. دواتر نیسکەکەی تێدەکەین و ئاوی تێدەکەین و وازی لێدەھێنین تاوەکو بکوڵێت. ئەگەر حەزمان لێ بوو دەتوانین لە میکسەری بدەین.
2. برژاندنی سەموون: سەموونەکە لەنێو فڕندا دەبرژێنین تاوەکو کەمێک رەنگی دەگۆڕێت و رەق دەبێت.
3. میڵک شەیکی مۆز: مۆز و شیر و ئایسکرێم تێکەڵدەکەین.
میڵک شەیکی نوتێلا: نوتێلا و شیر تێکەڵدەکەین.
کرێم و فستق یان گوێز بەکاردەھێنین بۆ رازاندنەوەی میڵک شەیکەکان.
پێشکێشکردن: سووپەکە لەگەڵ سەموونی برژاو و میڵک شەیکەکان پێشکێشدەکەین.