بێرگەر

لە بەرنامەی شیڤ و شیرینی ئەمڕۆ دا، ئەڤین دەروێش بێرگەر ئامادە دەکات.

پێکھاتەکان: قیمە، پیاز، سیری پاودەر، بیبەری رەش، بەھارات، زەیت، سەمونی بێرگر، تەماتە، خەیار، پەنیری مۆزەرێلا، کەرەوز، بیبەری تیژ یان شیرین، چپس، پسکیت، پەنیری فیلادلفیا، شەکری ڤانیلا، شەکر. 

ئامادەکردن

1. ئامادەکردنی قیمە: قیمەکە دەکرێتە ناو قاپێکەوە، سیری پاودەر، بیبەری رەش و بەهاراتی تێدەکرێت و ھەمووی تێکەڵدەکرێت.

2. دروستکردنی بێرگەر: تاوەیەک دەھێنرێت، کەمێک زەیتی تێدەکرێت، چونکە قیمەکە خۆشی چەورە، بۆ ئەوەی پێوەی نەنوسێت. ھەر کە بێرگەرەکە دروستکرا دەخرێتە تاوەکەوە.

3. سوورکردنەوەی بێرگەر: زۆر وشکی ناکەینەوە ھەر ئەوەندە جوان سوور بێتەوە و تەڕایی و نەرمایی تێدابێت.

4.  ئامادەکردنی پیاز: تاوەکو بێرگەرەکە سووردەبێتەوە، پیازەکەش ئامادە دەکرێت. زۆر دەبێت تێکبدرێت تاوەکو رەنگێکی جوان وەردەگرێت.

5. پێشکێشکردن: بێرگەر لەگەڵ پیازە کەرامێلکراوەکە و چپس و سەوزەوات پێشکێشدەکرێت.