دوو زەڵاتەی بەتام و ئاسان
لە بەرنامەی ئەمڕۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش دوو زه‌ڵاته‌ی به‌تام و ئاسان دروستده‌کات: یه‌که‌میان زه‌ڵاته‌ی "چکن کاری" به سنگی مریشک و کاری، دووه‌میان زه‌ڵاته‌ی "توونە" به ماسی توونە. هه‌ردوو زه‌ڵاته‌که ئاسانن و ده‌توانرێت له‌نێو بەفرگردا بۆ ماوه‌ی 5 بۆ 6 رۆژ هه‌ڵبگیرێن، به‌مه‌ش ده‌بنه بژارده‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کاتیان بۆ ئاماده‌کردنی ژه‌مه‌کان نییه.
زەڵاتەی "چیکن کاری"
پێکهاته‌کان: سنگی مریشک، کاری، پەنیر (فێتا یان ماستی شیرین)، مایۆنیز، خوێ، بیبه‌ری ره‌ش، ئاوی لیمۆ، شویت
ئاماده‌کردن
1. سنگی مریشکه‌که ورد ورد دەکرێت و له تاوه‌یه‌کدا سوور ده‌کرێته‌وه.
2. مەش و په‌نیره‌که ورد ده‌کرێن و ئاماده ده‌کرێن.
3. خوێ، بیبه‌ری ره‌ش و کارییه‌کی زۆر به مه‌ش و په‌نیره‌که زیاد ده‌کرێت، چونکه کاری تامێکی خۆش ده‌به‌خشێت.
4. په‌نیری فێتاکه پان ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مریشکه‌که تێکه‌ڵ بێت.
5. مریشکه سوورکراوه‌که له‌گه‌ڵ په‌نیر و مه‌ش و مایۆنیزه‌که تێکه‌ڵ ده‌کرێن.
6. زه‌ڵاته‌که به پلاستیک داده‌پۆشرێت و له بەفرگردا سارد ده‌کرێته‌وه.
زەڵاتەی "توونە"
پێکهاته‌کان: ماسی توونە، پیاز، هێلکه‌ی کوڵاو، خوێ، بیبه‌ری ره‌ش، ئاوی لیمۆ، مایۆنیز، شویت، گەنمە شامی
ئاماده‌کردن
1. پیاز و هێلکه‌ی کوڵاو ورد ده‌کرێن.
2. توونە، پیاز، هێلکه، شویت، گه‌نمە شامی، مایۆنیز، خوێ، بیبه‌ری ره‌ش و ئاوی لیمۆ تێکه‌ڵ ده‌کرێن.
3. په‌نیر پان ده‌کرێته‌وه و زیاد ده‌کرێت بۆ تامێکی خۆشتر.
4. زەڵاتەکە پێشکێش دەکرێت و دەتوانرێت بە هێلکە و شویت بڕازێندرێتەوە.