سووپی برۆکلی بە پەنیر
لە بەرنامەی ئەمرۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش سووپی برۆکلی بە پەنیر و کێکی مەفین بە شلیک دروستدەکات.
پێداویستییەکان: برۆکۆلی، گێزەر، پیاز، سیر، زەیت، خوێ و بەهارات، پەنیری چێدەر، کرێم
ئامادەکردن
1. مەنجەڵێک ئامادە دەکەین و کەمێک زەیتی تێدەکەین.
2. پیاز و سیر ورد دەکەین و لە زەیتەکەدا سووریان دەکەینەوە.
3. گێزەر لە رەندە دەدەین و لەگەڵ برۆکۆلییەکە تێکەڵی دەکەین و دەیکەینە ناو مەنجەڵەکە.
4. خوێ، بیبەری رەش و بەهاراتی تێدەکەین.
5. کرێمەکەی تێدەکەین و وازی لێدەهێنین تاوەکو دەکوڵێت.
6. لە کۆتاییدا پەنیری چێدەری تێدەکەین تاوەکو دەتوێتەوە.
7. لەگەڵ نانی برژاو پێشکەشی دەکەین.
کێکی مەفین بە تامی شلیک
پێداویستییەکان: سێ هێلکە، شەکر، بەیکین پاودەر، ڤانێلا، زەیت، ئارد، شلیک
ئامادەکردن
1. هێلکە و شەکرەکە تێکەڵ دەکەین.
2. زەیتەکەی تێدەکەین.
3. ئارد، بەیکین پاودەر و ڤانێلاکەی تێدەکەین و تێکیدەدەین.
4. شلیکەکە ورد دەکەین و بەشێکی دەکەینە ناو هەویرەکەوە.
5. قاڵبی کێکی مەفین ئامادە دەکەین، ئەگەر قاڵبمان نەبوو دەتوانین لە ماڵەوە دروستی بکەین بە بەکارهێنانی وەرەقەی کەرە.
6. هەویرەکە دەکەینە ناو قاڵبەکانەوە و شلیکەکەی بەسەردا دەکەین.
7. کەمێک زەیت، ئارد، شەکر و کەرە تێکەڵ دەکەین و دەیکەین بەسەر کێکەکەدا.
8. لە پلەی 180، بۆ ماوەی نیو کاژێر بۆ 40 خولەک دەیبرژێنین.