شاورمەی مریشک

لە بەرنامەی ئەمرۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش شاورمەی مریشک دروستدەکات.

پێکهاتەکان: سینگی مریشک، لیمۆ، پیاز، سیر، رۆن، خوێ، بیبەری رەش، بیبەری سوور.

ئامادەکردن
سەرەتا شێف ئەڤین سنگی مریشکەکە دەکاتە چەند پارچەیەک و دواتر پیازێکی بۆ ورد دەکات و چەند جۆرێک بەهاراتیشی پێدادەکات، دواتر پێکهاتەکانی دیکەش ورد دەکات و هەمووی تێکەڵ بە سنگی مریشکەکە دەکات، پاشان کەمێک زەیت و خوێ و بیبەری رەش و سووریشی بەسەردا دەکات. شێف بۆ شاورمەکە قاڵبی کێکی بەکارهێناوە بۆئەوەی لەدوای ئامادەبوونی شاورمەکە قاڵبێکی جوانی هەبێت و بە ئاسانیش لەتبکرێت، دواتر قاڵبەکە بۆماوەی 40 بۆ 45 خولەک دەخاتە ناو فڕنەوە لە پلەی گەرمی 180.

جگە لە شاورمەکە، شێف ئەڤین لەو بەرنامەیەدا حومس و پەتاتەش درووستدەکات بۆئەوەی لەگەڵ شاورمەکە بخورێت. پەتاتەکە دەکاتە چەند پارچەیەک و دوای ئەوەی رۆن و بیبەری سوور و رەشی پێدا دەکات و، دوای دانای هەندێک پەنیر لە ژێر پەتاتە وردکراوەکان، بە توێکڵەوە دەیانخاتە فڕن، حومسەکەش بەشێوەیەکی جیاواز و بە تەماتەوە دروستدەکات، وەکو خۆی دەڵێت کە حومس بەتەماتەوە بکرێت تامێکی مزر و جیاواز دەدات. بۆ دروستکردنی حومسەکە، نۆکی کۆڵاو و تەماتەی وشککراو و یەک کەوچک سیری پاودەر و کەمێک بیبەری رەش لە میکسەرێکدا تێکەڵ دەکات

دوای برژان و ئامادەبوونی شاورمە و پەتاتەکە، لەگەڵ نان و حومس و چەند جۆرێکی سۆس، شاورمەکە پێشکەش دەکرێت.