مریشکی ئەلفرێدۆ
لە بەرنامەی شیڤ و شیرینی ئەمڕۆ، ئەڤین دەروێش چۆنیەتی ئامادەکردنی ، مریشکی ئەلفرێدۆ رووندەکاتەوە.
پێداویستییەکان: سپاگێتی، سنگی مریشک، پیاز، سیر، زەیت، خوێ، بیبەری رەش، بیبەری سوور، کەرە، کرێم، پەنیر (مۆزەرێللا یان هەر پەنیرێکی دیکە کە بۆ پاستا بەکاربهێنرێت)، بەهاراتی ئیتاڵی
ئامادەکردن
1. کوڵاندنی سپاگێتی
- ئاو دەکوڵێنرێت و کەمێک زەیتی تێدەکرێت بۆ ئەوەی سپاگێتییەکان بەیەکەوە نەنوسێن.
- سپاگێتییەکان دەخرێنە ناو ئاوە کوڵاوەکە و دەکوڵێنرێن.
2. ئامادەکردنی مریشک
- سنگی مریشک دەکرێت بە دوو پارچەوە و بە خوێ، بیبەری رەش، بیبەری سوور و سیر تامدار دەکرێن.
- سنگی مریشکەکە لە تاوەیەکدا سووردەکرێنەوە تاوەکو رەنگیان دەگۆڕێت و بەتەواوی دەبرژێن.
- دوای سووربوونەوە، مریشکەکان دەردەهێنرێن و لەت لەت دەکرێن.
3. ئامادەکردنی سۆسی ئەلفرێدۆ
- لە هەمان تاوەدا، کەمێک کەرە دەتوێندرێتەوە، پیاز و سیر تێیدا سووردەکرێنەوە.
- کرێم و پەنیرەکە دەخرێنە سەر پیاز و سیرە سوورکراوەکە و تێکدەدرێن تاوەکو پەنیرەکە دەتوێتەوە.
4. تێکەڵکردنی هەموو پێکهاتەکان
- سپاگێتییە کوڵاوەکە دەخرێتە ناو سۆسەکەوە و تێکدەدرێت.
- پارچە مریشکە سوورکراوەکان دەخرێنە سەر سپاگێتییەکە.
5. پێشکێشکردن
- مریشکی ئەلفرێدۆکە لە هەمان تاوەدا پێشکێشدەکرێت.