شۆربای گولاش و کونافە ئایسکرێم
لە بەرنامەی شیڤ و شیرینی ئەمڕۆ، ئەڤین دەروێش شۆربای گۆلاش و کونافە ئایسکرێم بە شێوەی تۆپ دروستدەکات.
پێکھاتەکانی شۆربای گولاش: قیمە، دۆشاو یان ئاوی تەماتە، سەوزەوات (بیبەر، پیاز، پەتاتە، گێزەر)، بەهارات، گەڵای غار، خوێ، پاودەری سیر، بیبەری رەش.
ئامادەکردن
1. مەنجەڵێک دەخرێتە سەر ئاگر.
2. پیازەکە ورد دەکرێت و دەخرێتە ناو مەنجەڵەکە.
3. قیمە و پیازەکە بەیەکەوە سووردەکرێنەوە.
4. سەوزەواتەکان ورد دەکرێن و دەخرێنە ناو مەنجەڵەکە (بیبەر، پەتاتە، گێزەر).
5. بەهارات و گەڵای غار و خوێ و پاودەری سیر و بیبەری رەشی تێدەکرێت.
6. دۆشاو یان ئاوی تەماتە دەکرێتە ناو مەنجەڵەکە.
7. واز دەھێنرێت تاوەکو دەکوڵێت و سووردەبێتەوە.
کونافە ئایسکرێم
پێکھاتەکان: کونافە، ئایسکرێم بە تامی ڤانێلا، سۆسی کارامێل
ئامادەکردن
1. کونافەکە ورد دەکرێت و لەناو تاوەیەکدا سوور دەکرێتەوە تاوەکو رەنگێکی قاوەیی وەردەگرێت.
2. ئایسکرێمەکە بە شێوەی تۆپ دروست دەکرێت.
3. تۆپەکانی ئایسکرێم دەکرێنە ناو کونافو سوورکراوەکە.
4. کونافە ئایسکرێمەکان دەخرێنە ناو بەفرگرەوە تاوەکو ئامادە دەبن بۆ پێشکێش کردن.
5. لەکاتی پێشکێش کردن، سۆسی کارامێلی بەسەردا دەکرێت.