شاخی کوڕە کاژاو

01 July 2024
شاخی کوڕە کاژاو

شاخی کوڕە کاژاو کەوتووەتە سەر سنووری نێوان قەزای شارباژێڕ و قەزای سەید سادق، بەدرێژایی 7 کیلۆمەتر کەوتووەتە سەر سێگۆشەی نێوان ناحیەی سیتەک و زەلان و بەرزنجە، واتە دەڕوانێت بەسەر بەشێک لە گوندەکانی هەر سێ ناحیەکەدا کە بریتین لە گوندەکانی باراو، چنگیان، کانی دڕکە، شونکێ، وەندرێنە، بەرزنجە، باساک، چنارە، حاجی مامەند، بەرقەڵا، دۆستەدارە. شاخی کوڕە کاژاو 2225 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. لە دامێنی شاخی کوڕە کاژاو چەندین گرد و بان هەن کە بەرزییان لەنێوان 1001 تاوەکو 1200 مەتردایە. بەپێی داتای ناحیەی چوارتا، تێکڕاى پلەى گەرمى ساڵانە (16.4 پلەی سیلیزییە، تێکڕاى بەرزترین پلەى گەرمى ساڵانە دەگاتە 21.4 پلەی سیلیزی و تێکڕاى نزمترین پلەى گەرمى دەگاتە11.4 پلەی سیلیزی.