شاخی کارۆخ

17 June 2024
شاخی کارۆخ

زنجیره‌ چیاى کارۆخ یه‌کێکه‌ له‌ زنجیره‌ چیا سه‌خت و پێچ ئاڵۆزه‌کان که‌ له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و باکوورى رۆژئاوا، له‌ به‌شى باکووره‌وه‌ ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر دۆڵى وه‌رتێ‌ و رووبارى باڵه‌کایه‌تى و له‌ به‌شى باشووریش ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر دۆڵى ئاکۆیاندا. له‌ به‌شى رۆژهه‌ڵاتیش درێژده‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و دۆڵى سه‌رکه‌پکان، له‌ رۆژئاواشه‌وه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ تاوەکو ده‌گاته‌ درێژکراوه‌ى زنجیره‌ چیاى هه‌ندرێن. شاخی کاروخ 2664 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.