رەحیم ئەبوڕەغیف: ئەسڵی ویلایەتی 'فەقیهـ' سوننەیە
بیرمەندێکی عێراقی دەڵێت، ئەسڵی ویلایەتی 'فەقیهـ' مەزهەبی سوننەیە، لە ئەسڵدا لای ئەهلی سوننەیە، چونکە ئەسڵی ئەو ریوایەتەی کە زانایانی شیعە پشتان پێبەست و بە ئاڕاستەی 'ویلایەتی فەقیهـ' چوون، سوننەیە؛ تەنانەت ئەم ریوایەتە لای کۆمەڵانی سوننەش لاوازە، بۆیە ناونرا مەقبوولە.
رەحیم ئەبوڕەغیف، بیرمەندی دیاری عێراقی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ باسی جیاوازیی ئایین و دەوڵەت دەکات و دەڵێت، "عێراق دەوڵەتێکە لەو رۆژەوەی خودا مرۆڤی ئافراندووە هەمەجۆر و فرەلایەنە، ئەمە شتێکە دەستەبژێری سیاسی دەبێت ئاوڕی لێبدەنەوە، ئەگەر وا دابنێین دەستەبژێرێکی هۆشیارە، دەبێت لێرەدا بە قووڵی هۆشیار بن و بزانن ئەوان لە نیشتمانێکی هەمەڕەنگدان، تۆ کاتێک یاسایەکی تایبەت بە تائیفەیەک دێنیتە پێشەوە، ئەمە رێک بەو مانایە کە تۆ بانگەواز بۆ دابەشبوون دەکەیت، بانگەواز بۆ دابەشبوونی زیاتر و رق و کینەی زیاتر، چونکە دابەشبوون واتا تووندئاژۆیی، واتا رق و کینە و تووندوتیژی."
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیشیدا رەخنە لە پرۆژەی ئیخوان موسلیمین دەگرێت و دەڵێت، "ئیخوان رەحمی فیکری و حەرەکیی هەموو ئەوانەیە کە ناویان دەنێین ئیسلامی سیاسی، هەموو بزووتنەوەکانی پەڕگیری دەگەڕێتەوە بۆ تێنووسی عەقیدەی ئیخوان، بە دیاریکراوی بۆ سەید قوتب رەحمەتی خودای لێبێت، فیکری بزووتنەوەی شیعە لە سەید قوتبەوە ئیلهامی وەرگرت، تاوەکو ئەمڕۆش."
بهشی بكه لە