پێشمەرگە دێرینەکان ناڕەزایی دەردەبڕن
رووداو دیجیتاڵ
پێشمەرگە دێرینەکان یاداشتێکی ناڕەزایی لەبارەی خانەنشینی و پێدانی زەوی ئاراستەی حکومەت دەکەن.
سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانیش دەڵێت: 12 ساڵە فەرمانی دابینکردنی زەوی بۆ پێشمەرگە دێرینەکان دەرکراوە و هێشتا جێبەجێ نەکراوە.
جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: شایستەی 60 مانگی پێشمەرگە دێرینەکان فەوتاوە بەهۆی جێبەجێنەکردنی یاسای خانەنشینیی پێشمەرگە.
گوتیشی: 300 کەسمان هەیە بە پلەی ئەفسەر مامەڵەی خانەنشینییان راگیراوە لەکاتێکدا بەپێی یاساکە خزمەتی 3 ساڵ پێشمەرگایەتی بە 15 ساڵ هەژمار دەکرێت بۆ خانەنشینی.
"خەڵک بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشینکراوە کە پێشمەرگە نەبووە" و لیستی خانەنشینی خەوشی زۆری تێدایە.
بهشی بكه لە