ئەشعەرییەکان: هەندێک سەلەفی پەیوەندییان بە ئەهلی سوننە و جەماعەتەوە نییە
رووداوی ئەمڕۆ بەرنامەیەکی رۆژانەیە، شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات. جگە لە رۆژانی پێنجشەممە و شەممە، لە کاژێر 21:00 بە کاتی هەولێر لەلایەن نوێنەر فاتیح پێشکەش دەکرێت و شیراز
ماوەیەکە ناکۆکیی نێوان سەلەفی و ئەشعەرییەکان قووڵتر بووەتەوە، تاوەکو ئەو جێگەیەی کە یەکدی بە "کافر" دەناسێنن.
مامۆستا سەرباز محەممەد، مامۆستای ئایینی و کەسایەتی دیاری ئەشعەرییەکان دەڵێت: ئومەی ئیسلامی یەکدەنگن لەسەر چوار مەزهەبی فیقهی ئەحناف، شافیعی، مالیکی، حەنبەلی و لە رووی فیقهەوە دابەشبوون بەسەر ئەو چوار مەزهەبەدا.
ئەشعەرییەت، وەک مامۆستا سەرباز محەممەد دەڵێت، "واتا ئەهلی سوننە و جەماعەت، بەڵام هەندێک لەوانەی بانگەشەی سەلەفییەت دەکەن هیچ پەیوەندییەکیان بە ئەهلی سوننە و جەماعەتەوە نییە."
رۆژی سێشەممەی رابردوو یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لە رێگەی گوتاری هەینی و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن چەند کەسێک گوایە خۆیان بە سەلەفی لە قەڵەم داوە، هێرشی ناڕەوایان کردە سەر گەورە زانایانی ئیسلام و سووکایەتی زۆریان بەرامبەر هەردوو رێڕەو و پەیڕەوانی ئیمامی ئەشعەری و ماتوریدی بە تایبەت ئیمام ئەبوو حەسەنی ئەشعەری هەڵڕشت."
پێشتر لە بەرنامەی 'رووداوی ئەمڕۆ'دا د. عەبدوللەتیف سەلەفی، رێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان گوتبووی: ''من کارم بە ئەشعەری و ماتوریدی نییە، بەڵکو کارم بە چوارچێوەی قورئانە، هەر کەسێک دەست بە قورئان و حەدیسەوە بگرێت، ئەوە ئەهلی هیدایەتە، بەپێچەوانەکەشی ئەوە گومڕاییە.''
بەگوتەی رێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان، "گومڕایی لەگەڵ کافربوون جیاوازە و هەموو بیدعەیەک (داهێنان) لە دیندا گومڕاییە، چونکە گومڕا واتا ئەو کەسەی کە لە رێگەی راست لایداوە.''
رەئووف پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە
بهشی بكه لە