د. ئارام برادۆستی: ئەم هەڵبژاردنە بە سیستمی نوێنەرایەتیی رێژەیی ئەنجام دەدرێت

25 September 2024
د. ئارام برادۆستی: ئەم هەڵبژاردنە بە سیستمی نوێنەرایەتیی رێژەیی ئەنجام دەدرێت

پسپۆڕێکی هەڵبژاردن دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان بە سیستمی نوێنەرایەتیی رێژەیی ئەنجام دەدرێت و کام لیست زۆرترین "دەنگی ماوە"ـی هەبێت "کورسی ماوە" بەو لایەنە دەدرێت.

د. ئارام برادۆستی، پسپۆڕی هەڵبژاردن لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: هەڵبژاردن زانستێکە کە زۆرترین پراکتیکی تێدایە و لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان سیستمەکە بە جۆرێکە کە "کورسی ماوە" لە هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن دەچێت بۆ ئەو لایەنانەی زۆرترین "دەنگی ماوە"یان هەیە، بەڵام دەنگەکە نەگەیشتووەتە ئاستی نرخی کورسی.

گوتیشی: بەپێی سیستمی هەڵبژاردن لە هەر سێ بەربژێرێکی سەرکەوتوو دەبێت، بەربژێرێکیان ژن بێت و ئەو بەربژێرە پیاوەی سێیەم ئەگەر دەنگیشی لە ژنەکەی هەمان بازنە زیاتر بێت کورسییەکەی دەچێت بۆ بەربژێرە ژنەکە.