ئیسلام لە بارەی خۆپارێزی لە نەخۆشییە کوشندەکان چیدەڵێت؟

ئیسلام لە بارەی خۆپارێزی لە نەخۆشییە کوشندەکان چیدەڵێت؟
سەبارەت بە بۆچوونی ئایینی ئیسلام  لەسەر خۆپارێزی موسڵمانان لە نەخۆشییە کوشندەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەو کاتانەدا کە پەتا و نەخۆشی بڵاودەبێتەوەو هەروەها ئەرکی مامۆستایانی ئایینی لە کاتانەدا، د. عەبدولڵەتیف ئەحمەد، زانای ئایینی، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو.

د. عەبدولڵەتیف ئەحمەد رایگەیاند، ئەرکی مامۆستایانی ئاینییە هاوکاربن لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و رێنماییکردنی موسڵمانان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاو نەخۆشییەکان.

د. عەبدولڵەتیف ئەحمەد روونیکردەوە، هۆکاری دروستبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواردنی گۆشتی حەرامبوو، چونکە لە رێگەی ئەو گۆشتەوە ڤایرۆس و نەخۆشییەکان بڵاودەبنەوە، بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەش سزای خوایە، بەڵام بۆ موسڵمانان سزای خوا نییە و هەروەها نابێ موسڵمان بەبڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتانی ناموسڵمان دڵخۆشبین.

د. عەبدولڵەتیف ئەحمەد گوتی" لە هەرشوێنێک پەتا و نەخۆشی هەبوو رێپێدراو نییە موسڵمان سەردانی بکەن و خۆپارێزی لە پیسییەکان سوونەتە و هەرگیز شتی پیس نابێتە شیفا بۆ هیچ نەخۆشییەک.

د. عەبدولڵەتیف ئەحمەد گوتیشی" هەرکەسێک هەڵامەتی هەبێت یان نەخۆش بێت و نەخۆشییەکەی زیان بە موسڵمانان بگەیێنێت حەرامە بچێتە مزگەوت.
 
 
رووداوی ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی رۆژانەیە هەفتەی پێنج رۆژ پێشکەش دەکرێت لە کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر
.
ئەم بەرنامەیە شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات.
 
بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ هیوا جەمال پێشکەشی دەکات و سەنگەر ستار پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە.