موسەننا ئەمین زانیاری لەبارەی زیادبوونی مووچەی شەهیدان ئاشکرا دەکات

17 September 2024
موسەننا ئەمین زانیاری لەبارەی زیادبوونی مووچەی شەهیدان ئاشکرا دەکات

موسەننا ئەمین: هەر پێشمەرگەیەک لە ناوچە کوردستانییەکان شەهید بووبێت کەسوکاری لە عێراق سوودمەند دەبن

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەمواری یاسای دەزگای شەهیدانی عێراق هاوتاکردنی مووچەی هەموو ئەو شەهیدانەی پێشمەرگە دەگرێتەوە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان شەهید بوون نەک تەنیا ئەو شەهیدانەی خەڵکی ئەو ناوچانەن.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەهیدان لە هەمواری یاسای دەزگای شەهیدان سوودمەند دەبن و مووچەی شەهیدانی ناوچە کوردستانییەکان هاوتای عێراق دەکرێت.

گوتیشی: حکومەت بەردەوام ئیمتیازاتەکانی کەسوکاری شەهیدان زیاتر دەکات و زەوی و پێشینەی خانوبەرە بۆ کەسوکاری شەهیدان دابین دەکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لە رووداوی ئەمڕۆ د. موسەننا ئەمین گوتیشی: هەر پێشمەرگەیەک لە ناوچە کوردستانییەکان شەهید بووبێت، کەسوکارەکەی لە دەزگای شەهیدانی عێراق سوودمەند دەبن نەک تەنیا ئەو پێشمەرگانەی کە خەڵکی ناوچەکە بوون.