عەلی عەلاق بۆ رووداو: بەجێکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی نایاب بەڕێوەدەچێت
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای دەکات، بەمنزیکانە رێکارەکانی کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێن، دوای کردنەوەی لقی بانکی ناوەندیی عێراقیش لە هەولێر مامەڵە بانکی و داراییەکان و خزمەتگوزارییە بانکییەکان زۆر بەرەوپێشچووە.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی، "هاوئاهەنگیی راستەوخۆمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی رێکخستنی پرۆسەی بەجێکردن لە رێگەی بانکە حکومییەکانەوە بێت یان بانکە ئەهلییەکان، هاوئاهەنگی و دیداری هاوبەشمان هەیە بەتایبەت لەڕووی هونەرییەوە، وەکو سەرۆکی بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) پێی گوتووم: گەیشتوونەتە کۆتایی لە واژۆکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە بەجێکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان."
لەدوای دامەزراندنی لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر ئەو لقە کارە پێویستەکان ئەنجام دەدات بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش جگە لە رۆڵی چاودێری و رێکخستن و وەرگرتنی پارەی بانکەکان، لەبارەی بانکە حکومییەکانیش (تی بی ئای) پارێزگاری بانکی ناوەندی گوتی، "لەڕاستیدا کارەکانی بەرفراوان دەکات لە هەرێمی کوردستان، بانکەکانی رافیدەین و رەشیدیش رەنگە گەیشتبنە کۆتایی پرۆسەی کردنەوەی لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان."
بهشی بكه لە